AP ١٣٩٨ گوڵان ١٥ ٢٠:٣٨

فەرمانی نەتانیاهۆ بۆ بەردەوامیی هێرشەکانی سەر غەزە

فەرمانی نەتانیاهۆ بۆ بەردەوامیی هێرشەکانی سەر غەزە

سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی ڕایگەیاند کە فەرمانی بەردەوام بوونی هێرش بۆ سەر کەرتی غەزەی داوەتە سوپای ئەو ڕژیمە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "العهد"، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی ڕایگەیاند کە فەرمانی بەردەوام بوونی هێرش بۆ سەر کەرتی غەزەی داوەتە سوپای ئەو ڕژیمە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، نەتانیاهۆ ئیدعای کرد کە هێزە جێگربووەکان لە سنوورگەلی کەرتی غەزە بە ڕەوانەکردنی هێزی زڕەڤانیی ڕژیمی زایۆنی تۆکمە کردووە.

سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی وێرای بەهانەدان بە کۆمەڵکوژیی کەسی سڤیل بێ تاوانی غەزە، ئیدعایشی کرد: حیماس بەرپرسی هێرش بۆ سەر مۆڵگەکانی ئێمەیە و ئەو بزووتنەوە لە گەڵ جیهادی ئیسلامی دەبێ تاوانێکی قورس بدەن.

شایانی باسە، زێدەوێژیی ناوبراو لە دژی گرووپگەلی بەرخۆدان لە کاتێکدایە کە تا ئێستا زیاتر لە ٤٠٠ مووشەک لە لایەن ئەو گرووپانەوە بنکەکانی ڕژیمی زایۆنی کردۆتە ئامانج و شەپۆلێک لە ترس و ڕاچڵەکان تەواو ڕیزەکانی ئەو ڕژیمەی داگرتووە.

News Code 26353

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha