بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، هێزەکانی ئەرکانی ئۆپراسیۆنی پارێزگای ئەنبار لە ئۆپراسیۆنێکدا ۱۸ مۆڵگەی خۆ حەشاردانی تیرۆریستانی داعشیان تێکشکاند و ٢ خۆکوژی داعشیش کوژران.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە ئۆپراسیۆنەکە لە ناوچەیەک لە باکووری جادەی رئیسی ئەنبار و بە بەشداری هێزی ئاسمانی عێراق ئەنجام بووە و ٦ ئۆتۆمبیل و ٢ باکسی تەقینەوەش دۆزرانەوە و دەستیان بە سەردا گیرا.
لە لایەکی تریشەوە ئەرکانی ئۆپراسیۆنە پارێزگای سەلاحەدین بە هاوکاری هێزەکانی حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنێکی پاک کردنەوەیان لە دوورگەی تکریت بەڕێوە برد تا ئاستی ئاسایش لە ئەو ناوچە بەرز ببێتەوە.
لە ئەو ئۆپراسیۆنە چەند کەس بە تۆمەتی تیرۆریستی دەستگیر کران.
بۆچوونی ئێوە