بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە رۆیتەرز، پاش راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی رۆژی رابردووی شارەوانیەکان لەتورکیا، رەجەب تەیب ئۆردوغانی سەرۆکی تورکیا رایگەیاند: سکاڵایان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەشاری ئەننقەرە تۆمارکردووە و چاوەڕێی گۆڕانکاری لەئەنجامەکاندا دەکەن.
پارتی دادو گەشەپێدان (ئاکەپە) کە پارتەکەی رەجەب تەیب ئۆردوغانی سەرۆکی کۆماری تورکیایە لەساڵی ۲۰۰۱ەوە کە دامەزراوە لەهەمو هەڵبژاردنەکاندا براوەی یەکەم بوە، بەڵام لەهەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ۲۰۱۹ کە دوێنێ یەک شەممە لەتورکیا بەڕێوەچو، ئاک پارتی کۆنترۆڵی شارەوانییەکانی ئەنقەرەی بۆ پارتی گەلی کۆماری ئۆپۆزسیۆن ( جەهەپە) لەدەستداوە پێدەچێت زۆرینەی دەنگەکانیش لەگەورە شاری ئەستەنبۆڵ لەدەستبدات.
لای خۆیەوە فاتیح شاهین سکرتێری گشتی پارتی داد و گەشەپێدان وێڕای جەختکردنەوە لەسەر تۆمارکردنی سکاڵا، راشیگەیاند چاوەڕێی گۆڕانکاری گەورە دەکەن.
بەپێی هەواڵی ئانادۆڵۆ، بەپێی ئەنجامی لەسەدا ۹۹ ی ئەنجامەکان، کاندیدی ئۆپۆزسیۆن ( جەهەپە) لەسەدا ۰.۲۸ زیاتر لەکاندیدی پارتی دەسەڵاتدار (ئاکەپە)ی بەدەستهێناوە.
بۆچوونی ئێوە