هێرشی مووشەکی حەماس بۆ سەر تێلاڤیڤ برینداری لێکەوتەوە

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە: چەند مووشەکێک لە غەززەوە ئاراستەى تێلاڤیڤ کراوە و بەو هۆیەوە ٧ کەس برینداربوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژى سوپای ئیسرائیل ئەوەشی وتووە کە  هەندێک لە بریندارکان  دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و هەندێکیان بە سوکی برینداربوون.

ئاماژەى بەوەشکردووە  کە یەکێک لە موشەکەکان کەوتووەتە ناو ماڵێکەوە لە ناوچەى هەشارون لە باکووری تێلاڤیڤ و چەند خانووێکى تریش زیانیان بەرکەوتووە و چۆڵکراون.

ئەمەش لە کاتێکدایە سەرەڕای بوونى ئاگربەست و  دانوستانی نێوان حەماس و ئیسرائیل بە نێوەندگیری میسر، ماوەیەکە  هەردوولا بۆردومانی شارەکانی یەکتر دەکەن.

News Code 25759

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =