به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عیزهتۆڵا حه‌قشناس، هونه‌رمه‌ندی ناسراوی بواری مۆسیقای فولکلۆری کوردی که مامۆستای ئامیری سوڕنا بوو کۆچی دوایی کرد.
جه‌لال قه‌لعه‌شاخانی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی گشتی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی کوردستان له په‌یامێکدا سه‌ره‌خۆشی کۆچی دوایی ئه‌م هۆنهرمهندهی له بنه‌ماڵه‌که‌ی و خه‌ڵکی کوردستان کردووه.
شایانی باسه که عیزهتۆڵا حه‌قشناس، ئامێری سوڕنا و دووزه‌له‌ی به شیوازێکی زۆر باش و لێهاتوو ده‌ژه‌ند. ئه‌و زیاتر له ۷۸ ساڵ ته‌مه‌نی کرد که زیاتر له ۶۰ ساڵی سه‌رقاڵی کاری مۆسیقای فولکلۆری کوردی بوو.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده کورده له شاری کامیاران له دایک ببوو، دواجار له نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی شاری سنه کۆچی دوایی کرد.
Your Comment