بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، بەرپرسانی واشنتۆنی بە درۆلێدان و هەڵوێستی دووفاقی تۆمەتبار کرد و بە هۆی دواخستنی ڕادەست کردنی فەتحوڵڵا گولەن ڕێبەری ئۆپزسیۆنی دەوڵەتی ئەنقەرە ، ڕەخنەی توندی لە واشنتۆن گرت.
ناوبراو لەم بارەوە وتی: بەداخەوە ئەمریکا هەروا ناڕاست هەڵسوکەوت دەکات و هەڵوێستێکی سازێنەری بەرانبەر ڕادەست کردنەوەی گولەن نییە.
شیاوی باسە گولەن بە داڕشتنی کوودەتا شکست خواردووەکەی تورکیا تۆمەتبارە و ڕادەست کردنەوەی ناوبراو کە دانیشتووی ئەمریکایە بووەتە پرسێکی ئاڵۆزی هێنەر لە نێوان دوو وڵاتەکە.
Your Comment