به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاسۆشێتێد پرێس، هایکۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌ڵمانیا له میانه‌ی کۆنفڕانسی مێدیایی میوشین وتی: له به‌رانبه‌ر به‌رز بوونه‌وه‌ی هێزی چین، ده‌بێت ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا یه‌کتر بگرنه‌وه و هاوکاری یه‌ک بکه‌ن.
ئه‌و سه‌باره‌ت به به‌رز کردنه‌وه‌ی گومرۆکاتی پۆڵا له ئه‌مریکا وتی: ئه‌م کاره ده‌بێته هۆی له‌ناوچوون هه‌لی کار له ئه‌مریکا و نرخی پۆڵای به‌رز کردووه‌ته‌وه و مه‌ترسییه بۆ سه‌ر هه‌لی کاره‌یش له ئه‌ورووپا.
ماس ئاماژه‌ی دا: من لام وایه ئه‌مه بابه‌تێکی کلاسیکه که ئه‌نجامه‌که‌ی دۆڕان-دۆڕانه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌ڵمانیا ڕه‌خنه‌ی له سیاسه‌تی تاک لایه‌نه‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به به‌رجام گرت و جه‌ختی کرد: ئا‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م ڕیککه‌وتنه بمێنێته‌وه چون ئه‌گه‌ر له ناو بچێت هه‌نگاوێک له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه نزیکمان ده‌کاته‌وه.
ئه‌و داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ دانوستانه‌کانی کرد و وتی: ئا‌ڵمانیا پێی خۆش نییه که هیچ جۆره درزێک بکه‌وێته به‌ره‌ی ڕۆژئاواوه.
شایانی باسه که مایک پێنس له کۆنفڕانسی پۆله‌ندا داوای له وڵاتانی ئه‌ورووپا کردبوو که له به‌رجام بکشێنه‌وه و گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا به سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێننه‌وه.
بۆچوونی ئێوە