به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا، پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا کرد و لە میانی کۆبوونەوەی نێوانیاندا ئاکار باسی لە چاوەڕوانی تورکیا لە ئەمریکا کرد بۆ کۆتایی ھێنان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەپەگە و تەواو کردنی نەخشەرێگای منبج.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، خولوسی ئاکار پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، جەیمس جێفری کردووە و لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پێشهاتەکانی رۆژھەڵاتی فوڕات و مهنبهج و دواپێشھاتەکانی سووریا کراوە.
ئاکار پێداگری تورکیا لە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی تورکیا له سووریا کردووه و ھاوکات باسی لە چاوەڕوانی ئهنقهره لە ئەمریکا کرد بۆ کۆتایی ھێنان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەپەگە و تەواوکردنی نەخشەرێگای مهنبهج.
ههر دوو لا لە کۆبوونەوەکە جهختیان کردووه لە پێکەوە کار کردنی ھەردوو وڵات بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان.
بۆچوونی ئێوە