خاڵە سنوورییەکانی نێوان ئێران و عێراق تەواو ئەمنە

فەرماندەی سنوورەوانی کوردستان وتی: پارێزگای کوردستان ۲۲۷ کیلۆمەتر سنووری لەگەڵ عێراق هەیە کە هەمووی ئەمنە و کێشەی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە پەیوەندییە گشتییەکانی سنوورەوانی کوردستان، سەردار کیومەرس شێخی وتی: بە درێژایی ٤۰ ساڵ لە تەمەنی شۆڕشی ئیسلامی کاری زۆر باش بۆ ئەمنیەت و کۆنترۆڵی سنوورەکان ئەنام بووە. بەر لە شۆڕشی ئیسلامی لە سنوورەکانی کوردستان هیج جادەیەک بوونی نەبوو ئەمڕۆ خال بە خاڵی سنوورە ۲۲۷ کیلۆمەترییەکە جادەی هەیە و ئاوەدانە و ئەمنیەتی تەواوی هەیە.

ئەو زیادی کرد: لە میانەی ساڵانی ڕابردوو خاڵی پاسەوانی زۆرمان لە مەریوان و بانە ساز کردووە ئێستە بۆ زۆربەشیان ئاو و کارەبا و ئاسانکاری دابین کراوە. ئەم خاڵانە هەروەها ڕۆژانە دەروازە سنوورییەکان و هات و چوو تێیدا بە وردی کۆنترۆڵ دەکەن وئەمەش ئەمنیەتی سنوورەکانی زیاتر بەرز کردووەتەوە.

شێخی وتی: ئێمە لە کاتی زستان و سەرما بە بەڵەفڕ و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کەل و پەل بۆ خاڵە چاودێڕییەکان دەگۆزینەوەو ئەمەش ئاسانکاری زۆر باشی بۆ ئێمە کردووە. ئێمە بۆ هەموو ئەو خاڵە پشکنینانە کە لە سەر شوێنە بەرزەکانن و کارەبایان بۆ ناکێشرێت، پەنلی خۆریم دانەوە و بەپوزەی خۆر کارەبا بۆ خۆیان بەرهەم دێنن. لە هەموو خاڵە چاودێڕییەکانیش کامێرای چاودێڕی بوونی هەیە و شتێک ڕووبدات بە پەلە یارمەتیان بۆ دابین دەکرێت.

فەرماندەی سنوورەوانی کوردستان وتی: سەرەڕای هەموو ئەم ئاسانکاریانە ئێمە زۆر هۆشیارین و دەست بەجێ ڕووبەڕووی هەموو ئەو مەترسیانە دەبینەوە کە بیانەوێت لە سنوورەکانەوە تێپەڕ بن. ئێمە هەموو هەوڵمان ئەوەیە کە هات و چووی یاسایی بە باشترین شێوە بکرێت و هات و چووی نایاسایی کەم بکرێتەوە و بەم کارەش ئەمنیەت بۆ دانیشتوانی سنوورەکان دابین دەکەین.

News Code 24571

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =