پاگەندەی ئایزنکوت سەبارەت بە هێرشی ئیسرائیل دژی ئێران لە سووریا

سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند کە ئەو ڕژێمە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە هێرشی بەردەوامی کردووەتە سەر بنکەکانی ئێران لە سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژنراڵ گادی ئایزنکوت سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕژێمە زایۆنی لە گفتوگۆ لە گەڵ نیۆیۆرک تایمز پاگەندەی کرد: ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠١٧ ەوە بەم لا هێرشی کردووەتە سەر هەزاران شوێنی مەبەستی ئێرانیی لە سووریا.

ژنراڵ ئایزنکوت کە بەم زووانە خانە نشین دەکرێت، وردەکاریی سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە خاکی سووریا بڵاو کردووەتەوە کە مێدیا ئیرسائیلییەکان دەڵێن ئەوە بۆ یەکەم جارە کە ئۆپراسیۆنەکانی سوپا بەم شێوە بەیان دەکرێت.

ئایزنکوت دەڵێت کابینەی ئیسرائیل فەرمانی هێرشی ڕاستەوخۆ بە ئامانجە ئێرانییەکانی لە ژانڤیەی ساڵی ٢٠١٧ دەرکردووە؛ هەر چەند ئیسرائیل لە دەستپێکی شەڕی ناوخۆیی سووریاوە هێرشی کردبووە سەر کاروان و ئامانجەکانی حزبوڵڵای لوبنان بەڵام بە وتەی ئەو ژنراڵە ئیسرائیلییە تا ساڵی ٢٠١٧ هێزە ئێرانییەکان ڕاستەوخۆ نەکرابوونە ئامانجی هێرشەکان.

ئەو لە گفتوگۆ لە گەڵ نیۆیۆرک تایمز دەڵێت سوپای ئیسرائیل پاش بینین گۆڕانکارییەکان لە ستراتیژی ئێران لە سووریا، بڕیاری دا بە شێوەی ڕاستەوخۆ ئامانجەکانی ئێران بپێکێت.

ئایزنکوت لە درێژەی پاگەندەکانی خۆی وتی: ئێمە گۆڕانکاریی بەرچاومان لە ستراتیژی ئێران بینی. ئامانجی ئەوان ئەوە بوو کە دزەی بەربڵاویان لە سووریا هەبێت و دەست بدەنە پێکهێنانی هێزی سەد هەزار کەسی لە شیعەکانی پاکستان، عێراق و ئەفغانستان. ئەوان لە هەر بنکەیەکی ئاسمانی سووریا، بنکەی هەواڵگری و بنکەی ئاسمانییان پێک هێنا.

گادی ئایزنکوت درێژەی داوە کە دوابەدوای دەرکردنی ئیزنی هێرش لە لایەن کابینەوە ئێمە هێرشمان کردە سەر هەزاران مەبەستی ئێرانی بە بێ ئەوەی کە بەرپرسایەتیی قبووڵ بکەین و یا داوا لە کەسانی تر بکەین بەرپرسایەتیی قبووڵ بکەن.

لە بەشێکی تر لە گفتوگۆکەی ئایزنکوت لە گەڵ نیۆیۆرک تایمز پاگەندەی کراوە لە مابی مەی ساڵی ٢٠١٨، پاش هێرشی توند، ئێران بڕیار دەدات تۆڵە بسێنێتەوە و زیاتر لە ٣٠ مووشەک ڕەوانە ئیسرائیلم دەکات، بەڵام هیچ کامەیان ناگەنە ئیسرائیل.

News Code 24289

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =