ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، به‌شی نێوده‌وڵه‌تی؛ چاودێران و کارناسانی پرسه سیاسییه‌کان پێیان وایه که ئامانجی تورکیا له چوونه ناو مه‌نبه‌ج ڕێگری کردن له دروست بوونی هه‌ر چه‌شنه ناوچه‌یه‌کی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کوردی له نزیک سنووره‌کانی تورکیایه که ده‌لکێت به کوردستانی تورکیاوه.
ئاشکرایه که تورکیا له دروست بوونی ناوچه‌یه‌کی خۆسه‌ر و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کۆنفیدڕاڵی له سه‌ر سنووره‌کانی نێوان کوردستانی سووریا و تورکیا ده‌ترسێت و هه‌ر بۆیه چه‌ندین جار ڕاشکاوانه به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌نقه‌ره وتوویانه که ڕێگه ناده‌ن کوردی سووریا له نزیک سنووره‌کانی ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتیان ده‌ست که‌وێت.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕێککه‌وتنی نێوان کورد و دیمه‌شق سه‌باره‌ت به مه‌نبه‌ج، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا که ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌یه‌که به‌رده‌وام باسی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر کوردی سووریا ده‌کات؛ چوونی سوپای تورکیا بۆ مه‌نبه‌جی به شه‌ڕی ده‌روونی وه‌سف کرد و وتی: تورکیا ده‌یه‌وێت وانه به کوردی سووریا بدات.
ته‌نیا یه‌ک ڕۆژ دوای ئه‌وه که هێزه‌کانی کوردی سووریا له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ڕێککه‌وتن و شاری مه‌نبه‌جیان ڕاده‌ستی سوپای سووریا کرد، ئه‌رکانی هاوبه‌شی سوپای تورکیا له نوێ ترین هه‌نگاوی سه‌ربازی خۆیدا، ۵۰ تانکی دیکه‌ی نارده سنووری سووریا و ئاماژه‌ی دا که ئه‌م تانکانه به ئامانجی ئاماده‌یی زیاتری سوپای تورکیا له سه‌ر سنوور جێگیر کراون و ژماره‌یان بۆ زیاتر له سه‌دیش به‌رز ده‌بێته‌وه له داهاتوویه‌کی نزیکدا.
پاشان وه‌زاره‌تی به‌رگری تورکیا که پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی کردبوو شاری مه‌نبه‌ج داگیر ده‌کات و هێزه کوردییه‌کانی لێ ده‌ر ده‌کات به بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک سه‌باره‌ت به گۆڕانکارییه‌کانی باکووری سووریا و شاری مه‌نبه‌ج هۆشداری دا و وتی: هێزه کوردییه‌کان مافی ئه‌وه‌یان نییه که گرووپ و یه‌کینه‌کانی دیکه بۆ ناوچه‌که بێنن و ئه‌م کاره نایاساییه وه‌ک تێکدانی سه‌قامگیری ناوچه‌که وایه.
ستراتێژیکیی مه‌نبه‌ج
شاری مه‌نبه‌ج بۆ هه‌موو لایه‌نه به‌شداره‌کانی شه‌ڕی سووریا له باکووری ئه‌م وڵاته گرینگایه‌تی تایبه‌تی هه‌یه. گرووپه کورده‌کان که‌ڵک له تایبه‌تمه‌ندی سه‌ربازی و ئابووری ئه‌م شاره ده‌به‌ن. له باری ئابووری و جوگرافیاییه‌وه بۆ خودی وڵاتی سووریا گرینگه و تورکیاش هه‌وڵ ده‌دات به داگیر کردنی مه‌نبه‌ج که له‌باری جوگرافیاییه‌وه ستراتێژیکه ڕێگری بکات له هاتووچووی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل بۆ عه‌فرین و گورزی کوشنده له پلانه سیاسییه‌کانیان بدات.
شاری مه‌نبه‌ج که ئه‌م ڕۆژانه بووه‌ته ڕۆژه‌ڤی میدیایی ناوچه‌که، بنکه‌ی سه‌ره‌کی شه‌ڕی سووریایه. تورکیا بۆ ده‌رکردنی چه‌کدارانی کورد له‌م شاره خه‌ریکه خۆی بۆ هێرشێکی به‌رفراوان ئاماده ده‌کات و تانک و تۆپ و سیخوڕ و چه‌کدار ڕیز ده‌کات.
کورده‌کان بۆ ڕێگری له‌م هێرشه، هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی سووریایان بانگهێشت کردووه بێنه سنووری شاره‌که و به‌ر به تورکیا بگرن. ئه‌مه‌ش زیاتر شه‌ڕه‌که‌ی ئاڵۆز کردووه.
ده‌وڵه‌تی سووریا ئێستا وڵامی ئه‌رێنی به یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل و هێزه‌کانی سووریای دیمۆکراتیک "هه‌ده‌سه " داوه‌ته‌وه و بۆ پاراستنی مه‌نبه‌ج له داگیرکاری تورکیا هێزی سه‌ربازی و تۆپخانه‌ی ناردووه‌ته ئه‌و ده‌ڤه‌ره و ئاڵای سووریا له مه‌نبه‌ج هه‌ڵکراوه.
فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌کانی یه‌په‌گه له به‌یاننامه‌یه‌کدا وتی: به له‌به‌رچاو گرتنی هه‌ڕه‌شه‌کانی وڵاتی تورکیا سه‌باره‌ت به هێرش بۆ سه‌ر ناوچه‌ی باکووری سووریا و له‌ناوبردنی ناوچه‌که و ڕاوه‌دوو نانی خه‌ڵکه‌که‌ی، وه‌ک ئه‌وه‌ی له جرابلۆس، ئه‌عزاز، ئه‌لباب و عه‌فرین ڕوویدا، ئێمه ڕاده‌گه‌یێنین که سه‌رقاڵی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش له ناوچه‌کانی تر ده‌بین و داوا ده‌که‌ین سوپای سووریا بێته مه‌نبه‌ج و بۆ به‌ره‌نگاریی سوپای تورکیا هێز ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که بکات و سنووری مه‌نبه‌ج به ده‌سته‌وه بگرێت.
هاوکات جەیهان ئەحمەد وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک به میدیاکانی ڕایگەیاند: هەسەدە پێشوازی دەکات لە چونی سوپای سووریا بۆ مەنبەج بە مەبەستی پاراستنی سووریا، چونکە تورکیا بچێتە هەر کوێ، تازە مەحاڵە چۆڵی بکات.
جەیهان ئەحمەد نەیشاردەوە کە هەسەدە بۆ پێشگری لە هاتنی تورکیا بۆ ناو مه‌نبه‌ج لە گەڵ دیمەشق هاوکاری دەکات. ئێمه و ده‌سه‌ڵاتی سووریا وه‌ک یه‌ک بنه‌ماڵه‌ین، ئه‌ندامانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه خۆیان کێشه‌کانی خۆیان بێ ده‌ستێوه‌ردانی بیانی چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن ڕێگه بۆ دانوستان و گفتوگۆکان کراوه‌ته‌وه و ئێمه شه‌ڕی سووریا ناکه‌ین به‌ڵکوو شه‌ڕی تورکیا و داعش ده‌که‌ین.
بی بی سی عه‌ره‌بی هاوپه‌یوه‌ند به هاتنی سوپای سووریا بۆ مه‌نبه‌ج نووسی: نوورا حامد، جێگری هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومونی کارگێریی مه‌نبه‌ج وتوویه‌تی دانوستانی کورده‌کان و دیمه‌شق سه‌باره‌ت به مه‌نبه‌ج له‌ژێر چاوه‌دێری ڕووسیا بووه و هێزه‌کانی سوپای سووریا له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌که ده‌بن و ئیداره‌ی شاره‌که له ده‌ستی کورده‌کاندایه.
سوپای سووریا دوای ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ کورد کۆنترۆڵی به‌نداوی گرنگی ته‌شرین له ۳۳ کیلۆمه‌تری باشووری شاری مه‌نبه‌ج و ۱۱۵ڕۆژههڵاتی شاری حه‌ڵه‌ب و ۸۰ کیلۆمه‌تری سنووره‌کانی تورکیای به ده‌سته‌وه گرت.
ئه‌م به‌نداوه گرنگه به سه‌ر چۆمی فوراته‌وه‌یه و له ڕوویی به‌رهه‌م هێنانی کاره‌باوه گرنگی زۆری بۆ سووریا هه‌یه . ئێستا چه‌ندین یه‌کینه‌ی سوپای سووریا له چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتن مه‌نبه‌ج له ده‌ورووبه‌ری ئه‌م به‌نداوه جێگیر بوون.
شیاوی ئاماژه‌یه دوای بڕیاری کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له باکووری سووریا ، تورکیا تمۆحی زیاتری کردووه‌ته داگیرکردنی ئه‌و ناوچانه و بۆیه کوردیش خێرا درگای له دیمه‌شق کرده‌وه و ئه‌مه‌ش زیاتر په‌یوه‌ندی نێوان کورده‌کان و ده‌وڵه‌تی یاسایی سووریای تۆکمه کرد و پێده‌چێت نزیکتریش ببنه‌وه.
ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگه کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا و هه‌ل ڕه‌خساندن بۆ تورکیا و داهاتووی پێش بینی نه‌کراوی شه‌ڕ له باکووری سووریا، ده‌رفه‌تی سه‌پاندنی هه‌ژموونی له‌و سنوورانه بۆ ئه‌نقه‌ره بڕه‌خسێنێت، به‌ڵام پێنتاگۆن هیچ کات کارتی گوشاری خۆی به‌یه‌کجاری ناسووتێنێت ؛ هه‌ر بۆیه فەرماندەگەلی سوپای ئەمریکا داوایان لە پێنتاگۆن کردووە کە سەرەڕای بڕیاری کۆشکی سپی بۆ بردنە دەرەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا، چەک و جیهازاتی شەڕی ئەمریکی کە بۆ شەڕی داعش ڕادەستی کوردەکانی سووریا کراوە، لێیان نەستێندرێتەوە.
ئەگەر بێت و ئەو داخوازییە وەدی بێت، بێ شک دەبێتە هۆی تووڕەبوونی تورکیا و دووباره ناکۆکی واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره سه‌باره‌ت به پاڵپشتیی چەک و چۆڵی ئه‌مریکا لە گرووپگەلی کوردی سووریا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه.
مانەوەی چەک و جیهازاتی ئەمریکی لای کوردەکانی سووریا کە تورکیا بە تیرۆریستیان دەزانێ، دەتوانێ بۆ جارێکی دیکە ببێتە هۆی کێشەی نێوان ئه‌مریکا و ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان.
سێ بەرپرسی سەربازی کە ڕۆیتێرز ئاماژەی بە ناویان نەکردووە، ڕایانگەیاندووە کە ئەو داخوازییە یەکێک لە بژێرە سەرەکییەکانی باس کراوە لە دانوستانە هاوپەیوەندەکان بۆ دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکی لە سووریا بووە، بەڵام هێشتا ڕوون نییە کە پێنتاگۆن (وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا) چ بڕیارێک لەوبارەیە دەدات.
Your Comment