په‌که‌که‌ کوژرانی ۶ سه‌ربازی تورکی ڕاگه‌یاند

په‌که‌که‌ ڕایگه‌یاند که‌ له‌ میانه‌ی چالاکی سه‌ربازی هێزه‌کانیان له‌ دژی سوپای تورکیا له‌ هه‌رێمی کوردستان توانیان ۶ سه‌ربازی تورکیا بکوژن و یه‌کێکی دیکه‌ش بریندار بکه‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ هاوار نیوز، په‌که‌که‌ سه‌باره‌ت به‌ چالاکی گەریلاکان و هێرشی ئاسمانی لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە.

به‌ پێ ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ میانه‌ی چالاکی سه‌ربازی له‌ دژی سوپای تورکیا له‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان توانیانه‌ ۶ سه‌ربازی تورکیا بکوژن و یه‌کێکی دیکه‌ش بریندار بکه‌ن.

په‌که‌که‌ ئاماژه‌یشی داوه‌ که‌ هێزه‌کانیان چوونه‌ته‌ سه‌ر بنکه‌ی هێزه‌ تورکییه‌کان و ده‌ستیشیان به‌ سه‌ر هه‌موو چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌کانی سوپای تورکیادا گرتووه‌.

شایانی باسه‌ که‌ شه‌ڕی نێوان په‌که‌که‌ و تورکیا له‌ ساڵی ۲۰۱۵وه‌ ده‌ستی پێ کردووه‌ته‌وه‌ و تاکوو ئێسته‌ش به‌رده‌وامه‌.

News Code 23971

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha