به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له حوڕیه‌ت، مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاند: به قۆناغی گرنگی نووسینه‌وه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی سووریا نزیک بووینه‌ته‌وه.
ئه‌و زیادی کرد: نوێنه‌ره‌کانی سووریا و دژبه‌ره‌کانی سووریا ناکۆکیان سه‌باره‌ت به ناوه‌کانی لێژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی سووریا هه‌یه.
مه‌ولود چاوش ئۆغڵو درێژه‌ی دا: ڕه‌نگه له خشته‌ی ڕێکخراوه ناحکومییه‌کان ناکۆکی بوونی هه‌بێت که ئێمه هه‌موومان ئیشی له سه‌ر ده‌که‌ین تاکوو چاره‌سه‌ر بێت.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: ئه‌مڕۆ سه‌باره‌ت به په‌یڕه‌وی ناخۆی لێژنه‌کانی نووسینه‌وه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی سووریا گفتوگۆ کرا. بابه‌تی وه‌ک ژماره‌ی ده‌نگه‌کان بۆ واژۆ کردنی یاسا، هه‌ڵبژاردن یان هه‌ڵنه‌بژاردنی سه‌رۆک کۆمار و جێگره‌کانیشی گفتوگۆیان له سه‌ر کرا.
چاوش ئۆغڵو زیادی کرد: لام وایه که یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م لێژنانه له یه‌که‌م مانگه‌کانی ساڵی نوێی زاینی ئه‌نجام ده‌بێت. وه‌ک وڵاتانێک که ئاگربڕی سووریایان گه‌ره‌نتی کردووه هه‌وڵه‌کانی خۆمان زیاتر ده‌که‌ین. کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ گرنگی کۆبوونه‌وه‌کانی ئاستانه و سوچی نیشان ده‌دات.
Your Comment