AP ١٣٩٧ سەرماوەز ٢٧ ١٠:٠٩

وەلید موعەلم:

هیچ کەس‌ ناتوانێت لە سووریا سیستمی فدڕاڵی یان سەربەخۆ دابنێت

هیچ کەس‌ ناتوانێت لە سووریا سیستمی فدڕاڵی یان سەربەخۆ دابنێت

وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: هیچ کەس‌ناتوانێت لە سووریا سیستمی فدڕاڵی یان سەربەخۆ دابنێت. هیچ ڕێگەیەک بێجگە لە گەڕانەوە بۆ باوشی نیشتمان بوونی نییە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلنەشرە، وەلید موعەلم، وەزیری دەرەوەی سووریا سەبارەت بە باشووری سووریا رایگه‌یاند: هیچ کەس‌ناتوانێت لە سووریا سیستمی فدڕاڵی یان سەربەخۆ دابنێت. هیچ ڕێگەیەک بێجگە لە گەڕانەوە بۆ باوشی نیشتمان بوونی نییە. بڕیاری دیمه‌شق سەپاندنی حاکمیەت لە هەموو سووریایە.

ڕاشیگەیاند: یەکەمایەتی ئێمە ئازاد کردنی ئەدلەب لە دەستی تیرۆریستەکانە و لەمبارەوە هەماهەنگی تەواو لە نێوان ڕووسیا و سووریا هەیە.

وەزیری دەرەوەی سووریا ئاماژەی دا: ئەو وڵاتانەی دژی سووریا شەڕیان کرد تاوانی خۆیان داوە و ئێستە تووشی بێکاری و هەڵاوسان و دوو بەرەکەیی بوون. هەرکەس لە دژی سووریا پشتیوانی لە تیرۆریستەکان کرد ئێستە خەریکە باجەکەی دەدات.

ئەو سەبارەت بە سەردانی عومر بەشیر بۆ سووریا وتی: سەردانی سەرۆک کۆماری سودان بۆ سووریا هەنگاوێکی گرنگە سەبارەت بە شکستی پیلانە ئەمریکایی ئیسڕائیلییەکە لە دژی سووریا و لااز کردنی جیهانی عەرەب و ناوچەکە.

News ID 23708

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha