بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەرمی ئۆردۆن، سەرچاوەیەک لە دەوڵەتی ئەو وڵاتەوە ڕایگەیاند کە لە کاتی کردنەوەی ڕێڕەوی سنووری نەسیبەوە، زیاتر لە ٥٧٠٠ ئاوارەی سووری لە ڕێگای ئەو ڕێڕەوەوە گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان.
ڕێڕەوی"نەسیب -جابر" لە ساڵی ٢٠١٥ و پاش داگیر کردنی لە لایەن گرووپە تیرۆرسیتییەکانەوە داخرا، بەڵام سوپای سووریا لەم دواییانەدا توانی هەمیسان ئەو ڕێگایە کۆنترۆڵ بکاتەوە.
پرسی کردنەوەی ئەو ڕێڕەوەش پاش ئازاد کردنی، درێژەی خایاند؛ چونکوو ئۆردۆن لە هەوڵدا بوو کە دیمەشق بە هۆکاری دواخستنی کردنەوەی ئەو ڕێڕەوە بناسێنێت.
Your Comment