بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆلی، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە میانەی ڕاگەیەندراوێکدا هێرشە تیرۆریستییەکەی چابەهاری بە کارێکی قیزەون وەسف کرد و ئیدانەی کرد.
لە بەشێکی ئەم ڕاگەیەندراوە هاتووە: ئێمە ئەم هێرشە تیرۆریستییە قیزەونە لە دژی فەرماندەیی پۆلیسی ئێران لە چابەهار کە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی ژمارەیەک لە خەڵک ئیدانە دەکەین. لە خوای گەورەش بەهەشتی بەرین بۆ ئەو کەسانە داوا دەکەین کە گیانیان لە دەست داوە، هەروەها هەرچی زووترە بریندارەکان چاک ببنەوە.
شایانی باسە کە ڕۆژی پێنج شەمە لە میانەی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە چابەهار ۳ کەس شەهید بوون و ۳۰ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بۆچوونی ئێوە