به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاسۆشیه‌تێد پرێس، برایان هۆک، به‌رپرسی کار و باری ئێران له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا داوای له ئه‌ورووپا کرد ئێران گه‌ماڕۆ بده‌ن.
نوێنه‌ری تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ کار و باری ئیران به بیانۆی به‌رنامه‌ی مووشه‌کی ئێران له ئه‌ورووپا داوای کردووه که ئه‌م گه‌ماڕۆیانه بسه‌پێندرێت.
ئه‌و هه‌وڵی دا تاکوو ئه‌ورووپا دهندهن بدات و وتی: تاقی کردنه‌وه‌ی مووشه‌ک له لایه‌ن ئێرانه‌وه به پێچه‌وانه‌ی بڕیارنامه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه.
هه‌روه‌ها مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا پاگه‌نده‌ی کردووه که ئێران به تاقی کردنه‌وه‌ی مووشه‌کێکی باڵستیکی کورت بڕ که ده‌توانێت کڵاوی ناڤۆکی له خۆ بگرێت، بڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی پێشێل کردووه.
ئه‌و پاگه‌نده‌ی کرد بوو: توانی لێدانی ئه‌م مووشه‌که ده‌توانێت به‌شگه‌لێک له ئه‌ورووپا و سه‌رتانسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین بپێکێت.
په‌مپه‌ئۆ له دژی ئێران وتی: ئێمه ئه‌م جۆره چالاکییه‌کانی ئێران ئیدانه ده‌که‌ین و له هه‌موو وڵاتانی جیهان داوا ده‌که‌ین که چالاکی مووشه‌کی خۆیان که توانی ناڤۆکی هه‌یه ڕابگرن.
به‌ڵام له وڵامدا به‌رپرسانی ئێران ئه‌م تۆمه‌تانه‌یان ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه و جه‌ختیان کرد که به‌رنامه‌ی مووشه‌کی ئێران ناوه‌ڕۆکی به‌رگریکارانه‌ی هه‌یه و به پێی نیازه‌کانی ئه‌م وڵاته داڕژاوه.
شایانی باسه که ئاژانسی ناڤۆکی وزه تاکوو ئێسته ۱۳ جار پێبه‌ند بوونی ئێران به ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی ڕاگه‌یاندووه.
Your Comment