به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، پێگەی مۆنیتۆری ئەمریكی بڵاویكردەوە، سیاسەتە نوێیەكەی بارزانی لەدوای سەردانی بۆ بەغدا لە ۲۲ی مانگی رابردووەوە دەستیپێكردووە، ئەویش سیاسەتی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدایە.
هەروەها پێگەكە بڵاویكردەوە، كە مەسعوود بارزانی بەهۆی ئەوەی حیزبەكەی لەسەر ئاستی عێراق زۆرترین كورسی پەرلەمانی هەیە، بۆیە دەیەوێت ئەو سیاسەتە نوێیە پەیڕەو بكات، كە بەو هۆیەشەوە دەیەوێت رۆڵو كاریگەری لەسەر سیاسەتی عێراق هەبێت.
مەسعوود بارزانی لەسەردانەكەی بۆ بەغدا لەگەڵ زۆربەی بەرپرسانی عێراقی كۆبووەوەو لەكۆبوونەوەكانیش جەختی كردەوە، كە سەردانەكەی بۆ ئەوەیە كێشەكانی نێوان هەردوولا چارەسەربكرێت.
Your Comment