به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕاشا توده‌ی، ڕێکخراوی به‌در به سه‌رۆکایه‌تی هادی عامری و سه‌ر به هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی وڵامی مه‌رجه‌کانی ئه‌مریکا بۆ به‌ری بوونی عێراق له گه‌ماڕۆکانی سه‌ر ئێرانی دایه‌وه.
حه‌سه‌ن که‌عبی، سه‌رۆکی فڕاکسیۆنی پارلمانی به‌در له عێراق ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌سه‌ڵاتی حکومی هه‌یه و هیچ جۆره هێزێکی چه‌کدار له ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌ت بوونی نییه.
ئه‌و زیادی کرد: مه‌رجی واشنتۆن بۆ کۆتایی هێنان به ئاماده بوونی گرووپه چه‌کداره‌کان له به‌رانبه‌ر مه‌عاف بوون له گه‌ماڕۆکانی سه‌ر ئێران زۆر نادروسته چون هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی هێزێکی یاساین که له پارلمانی عێراق ده‌نگیان پێدراوه.
ئه‌م قسانه‌ی که‌عبی له وڵامی قسه‌کانی هێدر نائۆرت ئه‌نجام بووه که وتبووی مه‌رجی به‌ری بوونی عێراق له گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و هه‌موو چه‌کداره‌کانییه‌تی له‌م وڵاته.
Your Comment