کۆڕبەندی مافی مرۆڤی ئەمریکی لە ڕوانگەی رێبەری باڵا دەستی پێکرد

چوارەمین کۆڕبەندی پسپۆڕانەی مافی مرۆڤی ئەمریکی لە ڕوانگەی رێبەری باڵای شۆڕشەوە بە ئامادەبوونی تاقمێک لە مامۆستایانی حەوزەی زانستی قوم و بە بەشداریی میوانگەلی ناوخۆیی و دەرەکی لە شاری سنە دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەرودەمی حەوتەی وەحدەت و بە ئامادەبوونی ٦٠٠ کەس لە زانایانی شیعە و سوننە و بلیمەتانی ئێرانی ئیسلامی و بە بەشداریی میوانانی تایبەتی لە ئەورووپا، ئەفریقای باشوور، تورکیا و هەرێمی کوردستان، چوارەمین کۆڕبەندی پسپۆڕانەی مافی مرۆڤی ئەمریکی لە ڕوانگەی رێبەری باڵای شۆڕشەوە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە شاری سنە دەستی پێکرد.

ئەو کۆڕبەندە بەربڵاوە لە لایەن ڕێکخراوی گەنجانی مافی مرۆڤی کۆماری ئیسلامی، نووسینگەی پاراستن و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی و نوێنەری وەلی فەقێ لە پارێزگای کوردستان لە هۆڵی کۆمەڵەی فەرهەنگی فەجری شاری سنە بەڕیوە دەچێت.

لەو ڕێوڕەسمە جگە لە وتاربێژانی پارێزگای کوردستان، بڕیارە کەسایەتیگەلی نیشتمانیش لێدوان و وتاردانیان هەبێت.

News Code 23109

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =