به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، حه‌سه‌ن دانایی فه‌رد، باڵوێزی پێشووی ئێران له عێراق له دیمانه له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری مێهر سه‌باره‌ت به گرینگایه‌تی سه‌فه‌ری به‌رهه‌م ساڵح بۆ ئێران و ئه‌نجامه‌کانی وتی: په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و عێراق په‌یوه‌ندییه‌کی تایبه‌ت له ناوچه‌که دێته ئه‌ژمار.
وتیشی: له دۆخی ئێستا سه‌فه‌ری به‌رهه‌م ساڵح بۆ تاران په‌یامی زۆری تێدایه له‌وانه مانی دۆستی، هاوکاری و هاوڕێی ده‌وڵه‌ت و گه‌لی عێراق له‌م کاته‌دا له‌گه‌ڵ ئێران ده‌دات و هه‌روه‌ها په‌یامێکی تری ئه‌وه‌یه که هاوکاری ئێران و عێراق له بواره جۆرهواجۆرهکان به‌رده‌وام ده‌بێت.
دانایی فه‌ر ڕاشیگه‌یاند داخوازیمان له دۆستانی عێراقی ئه‌وه‌یه که به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ و به دوور له گوشاره‌کانی ئه‌مریکا بتوانن بڕیاری پێویست بده‌ن و په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ خۆیان له‌وانه ئێران به شێوه‌یه‌کی شیاو داڕێژن.
وتیشی: هه‌مووان ده‌زانن که له هه‌ر دۆخێک‌دا ئێران له پاڵ گه‌ل و ده‌وڵه‌تی حێراقدا وه‌ستاوه چ له سه‌رده‌مێکدا که له عێراق گه‌مارۆ درابوو و ئێران ته‌نیا وڵاتێک بوو که سنووره‌کانی خۆی به ڕووی عێراقدا کرده‌وه و دژی تیرۆریست خه‌باتی هاوبه‌شیان کرد.
دانایی فه‌رد جه‌ختیان کرد: چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌رپرسانی عێراقی دۆخه‌که به شێوه‌یه‌ک ببه‌نه پێشه‌وه که عێراقییه‌کان که به‌و شێوه نه‌یێته به‌رچاو که عێراقییه‌کان له ناو زه‌وینی بیانییه‌کاندا یاری ده‌که‌ن.
Your Comment