به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له مه‌یادین، عه‌مار حه‌کیم، سه‌رۆکی حیکمه‌تی نیشتمانی عێراق ڕایگه‌یاند که گه‌ماڕۆ تاک لایه‌نه‌کانی واشنتۆن له دژی تاران ئه‌نجامی خراپی بۆ جیهان ده‌بێت.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌نگاوی ئه‌مریکا له سیاسه‌تی تاک لایه‌نه له دژی ئێران مه‌ترسیداره که کاریگه‌ری زۆر خراپی له سه‌ر کۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌بێت.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که پێشتریش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له دژی ئێرانی ئیدانه کردبوو.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند که سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا ده‌بێته هۆی ناجێگیر بوونی ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌که.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه وتیشی : ئێمه به توندی هه‌نگاوی تاک لایه‌نه له دژی وڵاتانی دیکه ئیدانه ده‌که‌ین و نابێت به زۆر هیچ سیاسه‌تێک به سه‌ر وڵاتانی دیکه بسه‌پێت.
Your Comment