به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ردار حسه‌ین سه‌لامی، جێگری فه‌رمانده‌یی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران وتی: ئه‌مساڵ خه‌ڵکی ئێران له مه‌راسمی ئه‌ڕبه‌عین نیشانیان دا که هیچ شتێک ناتوانێت کاریگه‌ری له سه‌ر بیر و بڕوای ئه‌وان بێت. ئه‌ڕبه‌عین په‌یامێکی سیاسی بۆ جیهان هه‌بوو که موسوڵمانان له به‌رانبه‌ر سته‌مکاره‌کان به هه‌موو هێزیانه‌وه وه‌ستاون.
ئه‌و سه‌باره‌ت به گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا وتی: ئه‌مڕۆ و به‌یانی بۆ خه‌ڵکی ئێران جه‌ژنه، ئه‌مریکا سه‌ره‌تا وتی هه‌موو هه‌نارده کردنی نه‌وتی ئێران به سفر ده‌گه‌یه‌نین به‌ڵام دیان بۆیان جێبه‌جێ ناکرێت و ناچار بوون ۸ وڵات له‌م بڕیاره‌ی خۆیان مه‌عاف بکه‌ن.
سه‌ردار سه‌لامی ئاماژه‌ی دا: دوژمنان هه‌وڵی زۆریان هه‌یه به دروست کردنی شه‌پۆل زه‌رب له ئێران بده‌ن. ئه‌وان به‌رده‌وام له بیری ڕووخاندنی حکومه‌تی ئێرانن. ئه‌وان هه‌وڵیان دا ئێران له جیهان دابڕێنن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ خۆی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ چین و تورکیا و پاکستان کێشه‌ی هه‌یه و ئه‌مه‌ش نیشان ده‌دات که ئه‌مریکا به ته‌نیا ماوه. ئه‌ورووپا هه‌مشیه پشتیوانی ئه‌مریکا بووه به‌ڵام ئه‌مڕۆ پشتیان له واشنتۆن کردووه.
زیادیشی کرد: دوای ۸ ساڵ شه‌ڕی عێراق و ۴۰ ساڵ شه‌ڕی ئابووری ئه‌مڕۆ ئێران زیاتر له هه‌ر کاتێک په‌ره‌ی سه‌ندووه، هیچ گوشارێکی بیانی ناتوانێت ئه‌م وڵاته له‌ناو ببات. ئێمه هه‌رچی گوشاره‌کان زیاتر بووه له بواری سه‌ربازی و ئابووری زیاتر پێشکه‌وتووین. له‌ناو خۆ دوو بۆچوون هه‌یه یه‌کێک ده‌ڵێت سازشت بکه‌ین یه‌کێک ده‌ڵێت خۆڕاگری بکه‌ین، به‌ڵام ئه‌زمون نیشانی داوه که خۆڕاگری ڕێگه‌ی ده‌رباز بوونی ئێمه‌یه. عه‌ره‌بستان ملی به خواسته‌کانی ئه‌مریکا دا و به‌مجۆره له‌مڕۆدا سووکیان کردووه.
ئه‌م فه‌رمانده ئێرانییه وتی: ئه‌مریکا هه‌رگیز هێرشی سه‌ربازی ناکاته سه‌ر ئێران و زیاترین گوشاری ئه‌مریکاش هه‌ر ئه‌مه‌یه که ئێسته ده‌بینین و له‌مه زیاتر ناکات. ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا هێرش ناکات به هۆی توانی سه‌ربازی ئێمه‌وه‌یه خۆی ترامپ دانی پێدا نا که ئێران له ۱۲ خوله‌ک ده‌توانێت ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین بگرێت. ئایا ئه‌مریکا توانی له لوبنان سه‌رکه‌وتوو بێت یان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق، یان له شه‌ڕی یه‌مه‌ن؟ یان ئه‌مریکا توانی له توان و هێزی ده‌روونی ئێران له ناوچه‌که که‌م بکاته‌وه؟ ته‌نیا ئه‌وه واشنتۆن که یه‌ک له دوای یه‌ک شکست دێنێت و هیچی پێ ناکرێت.
سه‌ردار سه‌لامی ڕایگەیاند: له‌مڕۆدا ئێمه له که‌نداوی فارس هێزی باڵا ده‌ستین و کۆپاپۆڕه‌کانی ئه‌مریکا له ژێر گه‌رای مووشه‌کانی ئێران دان. ئامێره‌کانی ئه‌وان کۆن بوون و ئه‌مه‌ش هۆکاری ئه‌وه‌یه که ڕێبه‌ری ئێران فه‌رموویان نابێته شه‌ڕ. ئه‌وان هه‌رچی زیاتر سه‌رمایه‌دانه‌ری ده‌که‌ن بۆ دژایه‌تی ئێران زیاتر دهیدۆڕنن. ئه‌مڕۆ له ئه‌مریکا ۴۰ ملیۆن که‌س له ژێر هێڵی هه‌ژاری دژین ئه‌مه‌ش هۆکاری هێرش و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئه‌مریکا له وڵاتانی جیهانه.
ئه‌و سه‌باره‌ت به بوونی ئێران له سووریا و ناکۆکی له‌گه‌ڵ ڕووسیا وتی: بوونی ئێران له سووریا له سه‌ر داواکاری ده‌میشق بووه و به‌رنامه‌مان نییه که بۆ درێژخایه‌ن بمێنینه‌وه. له لایه‌کی دیکه‌وه هیچ ناکۆکیهکیشمان له‌گه‌ڵ ڕووسیا نییه، ئه‌م شتانه باسی مێدیایین.
جێگری فه‌رمانده‌یی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران له کۆتایدا جەختی کرد: سوپای پاسداران وڵامی تووندی هێرشه تیرۆریستییه‌که‌ی شاری ئه‌هوازی دایه‌وه و بنکه‌کانی تیرۆریسته‌کانی مووشه‌ک باران کرد، توانی هه‌واڵگری ئێمه زۆر باڵایه و ئه‌گه‌ر دوژمنان بێنه مه‌یدان وڵامی زۆر تووندیان ده‌ده‌ینه‌وه.
Your Comment