AP ١٣٩٧ گەڵاڕێزان ١٣ ٠٨:٤٠

فەڕەنسا:

نیگه‌رانین لە گەڕانەوەی گەمارۆکان دژی ئێران

نیگه‌رانین لە گەڕانەوەی گەمارۆکان دژی ئێران

باڵوێزخانەی فەڕەنسا لە ئێران، بەرجامی به‌ بابەتێکی سەرەکی لە قەدەغە کردنی چەکی ناڤۆکی وەسف کرد و وتی کە نیگه‌رانین بۆ گەڕانەوەی گەمارۆکان دژی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باڵوێزخانەی فەڕەنسا لە ئێران بە بڵاو کردنەوەی توویتێک، داخی خۆیانیان لە گەڕانەوەی گەمارۆوە دژە ئێرانییەکان دەربڕی.

لە ئەو پەیامەدا هاتووە:ئێمە لە سەپاندنەوەی دووبارەی گەمارۆکان لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە دوابەدوای چوونە دەرەوەی ئەو وڵاتە لە بەرجام زۆر نیگه‌رانین.

 ئەمریکا دوێنێ هەینی ئەو گەمارۆوانە کە بە هۆی بەرجام لە سەر ئێران هەڵگیرا بوون، دیسان زیندوو کردەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بەیانییەیەکدا کە هەر بۆ ئەم مەبەستە بڵاوی کردبووەوە، پاگەندەی کرد: واشنتۆن پێشوازی دەکات لە ڕێککەوتنی نوێ لە گەڵ ئێران کە گشتی تر بێت.

News ID 22820

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha