به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا وتی: وه‌ک دیاره کوشتنی خاشقجی به پیلان بووه، هاتنه ده‌ره‌وه‌ی به په‌له‌ی ژماره‌یه‌ک له فه‌رمانبه‌رانی باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان ئه‌مه نیشان ده‌دات، ئه‌وان ڕۆژێک به‌ر له ون بوونی خاشقجی هاتوونه‌ته تورکیا و له دارستانی بلگرادیش دیداریان کردووه که وه‌ک دیاره له دوای شوێنێک بۆ ناشتنی خاشقجی بوون، ڕۆژێک به‌ر له‌م بابه‌ته‌ش کامێراکانی باڵوێزخانه‌که‌یان له کار خستووه.
ئه‌ردۆغان زیادی کرد: تیمه ئه‌منیه‌تییه‌که یه‌ک ڕۆژ به‌ر له چوونی خاشقجی کامێراکانیان له کار خستووه و ده‌ستگیرانی خاشقجی له‌و ڕۆژه‌دا له‌گه‌ڵی بوو، ئه‌و دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی ۴ یان ۵ کاتژمێر خاشقجی نه‌گه‌ڕایه‌وه، بابه‌ته‌که‌ی به به‌رپرسانی تورکیا ڕایگه‌یاند.
وتیشی: ۱۸ که‌س به هۆی کوشتنی خاشقجییه‌وه ده‌ستگیر کراون که زۆربه‌یان ئه‌و که‌سانه بوون که تورکیا ناوی لێبردوون، ده‌بێت هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ستیان له کوشتنی خاشقجی بووه سزا بدرێن. به‌رپرسانی عه‌ره‌بستان سه‌ره‌تا به ته‌واوی بابه‌ته‌که‌یان ڕه‌ت ده‌کرده‌وه به‌ڵام دواتر قبوڵیان کرد که ئه‌مه‌ش خۆی ههنگاوێکی باش بوو.
سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند: من ڕۆژی دووهه‌م له‌گه‌ڵ مه‌له‌ک سه‌لمان قسه‌م کرد و وتم سه‌رکونسولی عه‌ره‌بستان ئاسته‌نگ بۆ لێکۆڵینه‌وه‌کانی تورکیا دروست ده‌کات و ئه‌ویش خێرا فه‌رمانی دا که له کار دوور بخرێته‌وه. کوشتنی خاشقجی جه‌نایه‌تێکی بێ وێنه‌یه و تاکوو هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانی ڕوون نه‌بێته‌وه ده‌ست به‌ردار نابین و بیریشی لێ مه‌که‌نه‌وه. عه‌ره‌بستان ده‌بێت وڵامی هه‌موو پرسیاره‌کان به ڕوونی بداته‌وه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: پۆلیسی تورکیا به‌ڵگه‌ی هه‌یه که نیشان ده‌دات کوشتنی خاشقجی پلان دارێژراو بووه. تورکیا و جیهان ته‌نیا کاتێک ڕازی ده‌بن که هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌م کوشتنه ڕوون بکرێته‌وه و بکه‌ره‌کانی سزا بدرێن. ئیمه هه‌روه‌ها داوا ده‌که‌ین که ۱۸ که‌سه ده‌ستگیر کراوه‌که‌ی عه‌ره‌بستان له تورکیا دادگایی بکرێن.
شایانی باسه ئه‌ردۆغان له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی هیچ ئاماژه‌یه‌کی به ڕۆڵی بن سه‌لمان له کوشتنی خاشقجیدا نه‌کرد.
بۆچوونی ئێوە