به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لنه‌شره، سه‌رۆک کۆماری تورکیا و مه‌لیک سه‌لمان سه‌باره‌ت به شوێن بزر بوونی جه‌ماڵ خاشقجی ڕۆژنامه‌نووسه سعوودییه‌که گفتوگۆیان کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز جه‌ختیان کردووه له هاوکاری هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به لێکۆڵینه‌وه له که‌یسی ئه‌م ڕۆژنامه نووسه عه‌ره‌به.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که ڕیاز سه‌باره‌ت به ون بوونی ئه‌م ڕۆژنامه نووسه که‌وته ژێر گوشارێکی زۆری وڵاتانی جیهان.
شایانی باسە کە جەماڵ خاشقجی دوو حەفتە بەر لە ئێستا چووە باڵوێزخانەی عەرەبستان لە تورکیا و چی دیکە نەگەڕایەوە و بێ سەر و شوێن بوو.
دواتر پۆلیسی تورکیا ڕایگەیاند کە جەماڵ خاشقجی لە باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە کوژراوە و تەرمەکەی ئه‌نجن ئه‌نجن کراوە و لە ناوچەیەکی ئەستەنبۆڵ فڕێ دراوە.
بۆچوونی ئێوە