به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له واس، مه‌له‌ک سه‌لمان باڵاترین به‌رپرسی عه‌ره‌بستانی سعوودی و سه‌رۆک کۆماری تورکیا له میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی سه‌باره‌ت به ون بوونی جه‌ماڵ خاشقجی پێکه‌وه گفتوگۆیان کرد.
به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی عه‌ره‌بستان، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، شای عه‌ره‌بستان له‌م یانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پێشوازی کردووه له پێکهێنانی تیمی هاوبه‌شی هه‌ر دوو وڵات بۆ لێکۆڵینه‌وه له ون بوونی خاشقی و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد له په‌یوه‌ندی به‌هێزی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ تورکیا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌ردۆغانیش ڕایگه‌یاندووه که وڵاته‌که‌ی له دوای په‌ره‌دان و به‌هێز کردنی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانی سعوودییه.
بۆچوونی ئێوە