بەرجام گرینگ نییە، بەرژەوەندییەکانی ئڕان گرینگن

سەرۆک کۆمار لە زانکۆی تاران ڕایگەیاند: بەرجام گرینگ نییە، بەڵکوو بەرژەوەندی و ئاسایشی نیشتمانی گرینگە و بێ شک لە باری سیاسییەوە ئێمە بروای ئەو گۆڕەپانەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەیولئیسلام حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی زانکۆکان لە زانکۆی تاران وتی: زانکۆکان دەبێ ڕەخنەگر و پرسیارکەر بن. دەبێ ڕەخنە لە دەوڵەت بگرن. هیچ گومانێک لەوەدا نییە. هەڵبەت تکایە ڕەخنەکانتان پشت‌ئەستوور بێت بە زانیاریی پێویست.

ڕۆحانی لە درێژەدا ئاماژەی بە هەڵوێستەکانی کۆشکی سپی هەمبەر بە ئێران کرد و وتی: کۆشکی سپی شەڕێکی دەروونیی دەست پێکردووە و شەڕی ئابووریشی وەک ئامانجی مامناوەندی گرتۆتە بەر، بەڵام شەڕ بۆ پرسی کارامەیی نیزام، ئامانجی سێهەمی ئەوان و شەرعیەت سڕینەوە لە نیزام، ئامانجی کۆتاییانە.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژەوە بەوەی کە شکست دانی ئەمریکا تەنیا درۆشم نییە، ڕایگەیاند: لە باری سیاسییەوە لە چەند مانگی ڕابردوودا ئەمریکا هەمبەر بە ئێمە شکستی هێناوە، چونکە چەند وڵاتی بەرتەسک، وڵاتانی جیهانی بە گشتی ڕەخنە لە دەرچوونی ئەمریکا لە بەرجام دەگرن.

ڕاشیگەیاند: ترامپ ئەنجومەنی ئاسایشی بە سەرۆکایەتی خۆی دەست پێکرد بۆ ئەوەی پلارێکی دیکە بگرێتە ئێران و سیاسەتەکانی خۆی هەمبەر بە ئێران پشت‌ڕاست بکاتەوە. بەڵام هەمووی ١٤ ئەندامی دیکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتیان بۆ بەرجام دەربڕی.

ڕۆحانی بیری هێناوە: کاتێک ئەمریکا لە بەرجام چووە دەرێ، پێیان وابوو کە ئێمەش دەرچوونی خۆمان لەو ڕێککەوتنە ڕادەگەیێنین، بەڵام ئێمە ئەو کارەمان نەکرد، چونکە بێ شک گەر هەنگاوێکی وامان هەڵگرتبا دۆسیەی ئێران دەگەڕاوە بۆ ئەنجومەنی ئاسایش و ڕەوتی نوێی گەمارۆکان لە دژی ئێران دادەسەپا و ئێمە لە جیهاندا بە تەنیا دەماینەوە و تێکرای وڵاتانی جیهانی پشتی ئەمریکایان دەگرت.

سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد: بەرجام گرینگ نییە، بەڵکوو بەرژەوەندی و ئاسایشی نیشتمانی گرینگە و بێ شک لە باری سیاسییەوە ئێمە بروای ئەو گۆڕەپانەین و هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە ئەمریکا شکستی هێناوە، چونکە بەڵینە نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئێستا ئێرانە کە لە دادگەی لاهە سکاڵا لە دژی ئەمریکا تۆمار دەکات، وتیشی: ئێمە هەم لە باری شیاوێتی و هەمیش لە جێبەجێ کردنی کاتیی دەنگی دادگەدا سەرکەوتین و توانیمان بە یارنمەتیی دیپلۆمات و یاسازانەکانمان دوو سەرکەوتنی گەورە لە دادگەی لاهەدا مسۆگەر بکەین.

ڕۆحانی بە ئاماژە بە مسۆگەر کردنی سەرکەوتنێکی گەورەی دیکە لە دادگەی باڵای ڕۆم بۆ داراییەکانی ئێران، زیادی کرد: لە دەرچوونی یەک لایەنەی ئەمریکا لە بەرجام، نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لایەنگریان لە ئێران کرد و ئێمە لە باری سیاسی، یاسایی و هەروەها لە ڕوانگەی ڕای گشتیی جیهانەوە سەرکەوتووین.

سەرۆک کۆمار لە بەشێکی دیکە لە لێدوانەکانیدا ئاماژەی بە گوشاری ئابووری و دەروونیی ئەمریکا لە دژی ئێران کرد و ڕایگەیاند: ئەو گوشارانەی ئەمریکا تەواو ستەمکارانە و بە پێچەوانەی یاسایە، بە چەشنێک کە ئەو کۆمپانیا ئەورووپیانەی کە لە گەڵ ئێراندا کار دەکەن، ئەگەر درێژەی کارەکانیان لە گەڵ ئێراندا پەک بخەن لە لایەن دادگەی ئەورووپاوە سزا دەدرێن و ئەگەر درێژە بە هاوکاریان لە گەڵ ئێراندا بدەن، لە لایەن ئەمریکاوە سزا دەدرێن.

ناوبراو سەبارەت بە هەڵوێستەکان هەمبەر بە دەوڵەت لە فەزای مەجازیدا جەختیشی کرد: کێشەی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەوەیە کە کاتێک ئێمە گرێبەستێک لە گەڵ ئەورووپا واژۆ دەکەین، کەس ئاوری لێ ناداتەوە، بەڵام کاتێک ئەوان لە گرێبەستێک دەچنە دەرێ، میدیاکان ئەوە لە قاو دەدەن و بوونی ئەوە گرێبەستانە دەسەلمێنن.

News Code 22381

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =