به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له مه‌علومه، حامید موسه‌وی نوێنه‌ری لیستی فه‌تح ڕایگه‌یاند: عادڵ عه‌بدول مه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق به حزبه سیاسییه‌کانی سه‌ر به هاوپه‌یمانی چاکسازی وتوویه‌تی که ده‌یه‌وێت ژماره‌ی وه‌زاره‌ت خانه‌کانی عێراق له ۲۲وهوه بۆ ۱۵ وه‌زاره‌تخانه که‌م بکاته‌وه و ئه‌وانی دیکه پێکه‌وه تێکه‌ڵ بکات.
ئه‌و زیادی کرد: له‌و وه‌زاره‌تخانانه‌ی که بڕیار وایه تێکه‌ڵ بکرێن، وه‌زاره‌تی نه‌وت و کاره‌بایه پێکه‌وه که به ناوی وه‌زاره‌تی وزه ناویان لێ ده‌نرێت.
موسه‌وی جه‌ختی کرد که زۆربه‌ی حزبه سیاسییه‌کان پشتگیری که‌م کردنه‌وه ژماره‌ی وه‌زاره‌ت خانه‌کان ده‌که‌ن.
Your Comment