بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشرە"، ناوەندی چاودێریی مافی مرۆڤی سووریای سەر بە بەرهەڵستکارانی ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند کە لانی کەم لە ماوەی ٧٣ رۆژی ڕابردوو ٣١٥ تیرۆریستی داعشی لە میانەی شەڕ لە گەڵ هێزەکانی سوپای سووریا لە ناوچەی بادیە لە هاوێری باشووری رۆژهەڵاتی دیمەشق کوژراون.
ئەو ناوەندە جەختی کرد کە تیرۆریستان لە نزیکیی سنوورگەلی ئیداری پارێزگای سوەیدادا کوژراون.
هێزەکانی سوپای سووریا هەروەها لە ئۆپەراسیۆنی خۆیاندا لە دژی گرووپگەلی تیرۆریستی لە هاوێری باکووری حەما توانیان پێشگری بکەن لە پێشڤەچوونی ئەو گرووپانە لە دەوروبەری گوندەکانی مەعرکبە و لەحایا.
یەکینەکانی سوپای سووریا جموجۆڵی گرووپگەلی تیرۆریستیان لە گوندەکان و ناوچەگەلی هاوێری باکووری حەما گرتۆتە ژێر چاوەدێری.
Your Comment