به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ھەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه: "سێی ئۆکتۆبەر کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی بەیانی لە شارۆچکەی بازیدی سەربە ئاگری لە دژی سوپای تورکیا چالاکییه‌ک ئەنجامدرا، هێزه‌کانمان زرێپۆشێکیان دایه بەر دەستڕێژی گولـلە و تێکیانشکاند. ھەمان کات پێگەیەکی سەربازیی سوپای تورکیایان تێکشکاند، لەو چالاکییەدا ١١ سەرباز کوژران و ٧ی دیکە برینداربوو".
ھەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە چالاکییەکی تری هێزه‌کانی باڵی چه‌کداری په‌که‌که لە جولەمێرگ دژی سوپاس تورکیا، دوو سەرباز کوژران.
ئه‌م ئاماره‌ی ھەپەگە له کوژراوانی سوپای تورکیا بڵاوی کردووه‌ته‌وه تا ئێستا لەلایەن تورکیاوە پشتڕاست یان ره‌ت نه‌کراوه‌ته‌وه.
بۆچوونی ئێوە