تورکیا ٦٠ کەسی بە گومانی تێوەگلان لە کوودەتای ٢٠١٦ دەستگیر کرد

بەڕێوەبەری ئیدارەی ئاسایشی ئەستەنبۆڵ لە دەستگیر کرانی ٦٠ کەسی گومان لێکراوی لە پەیوەندی لە گەڵ کوودەتای ٢٠١٦ی تورکیا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی ئایدینلیک، لە میانەی چەند زنجیرە ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە بایلۆک "Bylock" لە تورکیا سەرجەم ٦٠ کەسی سەر بە ڕەوتی فەتحوڵڵا گولەن دەستگیر کران.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەری ئیدارەی ئاسایشی ئەستەنبۆڵ، لەو ئۆپەراسیۆنانە کە لە ١٧ پارێزگای تورکیا بەڕێوەچوو، ٦٠ کەسی گومان لێکراو بە دەستهەبوون لو کوودەتای بێ ئاکامی ساڵی ٢٠١٦ی تورکیا دەستگیر و ڕەوانەی زیندان کران.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئۆپەراسیۆنەکانی پۆلیس لەوبارەیە درێژەی هەیە.

شایانی باسە، ئەنقەرە لە دوای کوودەتای بێ ئاکامی ١٥ی جووڵای ساڵی ٢٠١٦ی تورکیا، چەندین جار خوازیاری ڕادەست کردنەوەی فەتحوڵڵا گولەن بە تۆمەتی ڕێکخستنی ئەو کوودەتایە لە واشنتۆن بووە.

دەوڵەتی تورکیا فەتحوڵڵا گولەن کە ئێستا لە پێنسێلڤانیای ئەمریکا دەژی، بە رێبەری کوودەتای مانگی جووڵای ٢٠١٦ لەو وڵاتە دەزانێت و هەوڵی زۆری داوە بۆ ڕادەست کرانەوەی لە لایەن ئەمریکاوە، بەڵام تا ئێستا هەوڵەکانی بێ ئەنجام بووە.

News Code 21811

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =