به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، ئه‌رته‌شی تورکیا ڕۆژی دووشه‌مه ڕایگه‌یاند که له شه‌ڕ دژی په‌که‌که ۱۴ ئه‌ندامی ئه‌م گرووپه له ناوچه باشوورییه‌کانی تورکیا، کوژراون.
له حاڵێکدا که نوێنه‌رێک له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ئه‌م کاره‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی به پێشێل کردنی مافی مرۆڤ نابردووه و به توندی ئیدانه‌ی کردووه.
هه‌روه‌ها چوار ئه‌ندامی په‌که‌که ڕۆژی یه‌کشه‌مه له ناوچه‌ی سووری ئامه‌د و ۱۰ ئه‌ندامی دیکه له ناوچه‌ی ئیدلی پارێزگای شڕنا‌خ به هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌کانی جه‌نده‌رمه‌ی تورکیاوه کوژران.
ئه‌رته‌شی تورکیا ئاشکرای کرد که له سه‌ره‌تای دیسامبێێرهوه له زۆربه‌ی ناوچه و گه‌ڕه‌که‌کانی ئامه‌د، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچوو ڕاگه‌یێندراوه.
شیاوی ئاماژه‌یه مانگی جوولای ڕابردوو دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئاگربڕی دووساڵه‌ی نێوان هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا و په‌که‌که توندوتیژی له باشووری تورکیا زیاتر بووه‌وه.
Your Comment