AP ١٣٩٧ خەرمانان ١٤ ١٦:٣٣

نیگەرانی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە توندبوونەوی دۆخی ئەدلەب

نیگەرانی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە توندبوونەوی دۆخی ئەدلەب

کومیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور بە بڵاو کردنەوەی بەیانییەیەک لە توند بوونەوەی پێکدادانەکان لە ئەدلەب نیگەرانیی دەربڕی و داوای لە بەر چاو گرتنی دۆخی خەڵکی سڤیلی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فابریزیۆ کاربۆنی بەرپرسی ناوچەیی ڕۆژهەڵاتی نزیک و میانەی کومیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور، بە بڵاو کردنەوەی بەیانییەیەک وتی پێکدادانەکان لە ئەدلەب نابێت ببێت ەهۆی دروست بوونی کێشەی بەربڵاو بۆ خەڵکی سڤیل.

نابوراو لەم بارەوە وتی: بەم شێوە نیگەرانی خۆمان بە ئەوەی کە توند بوونەوەی پێکدادانەکان ئەگەری هەیە ببێتە بێ هیوایی بەربڵاوی رێژەیەکی زۆری خەڵکی سڤیل، دەڕدەبڕین.

ئەو بە ئاماژە بە زیاتر لە ٧ ساڵ ئەزموونی دەرد و کێشەی خەڵکی سووریا وتی کومیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور ئێستا نیگەرانە کە دەسپێکردنەوەی پێکدادانەکان لە ئەدلەب ئەگەری هەیە کیشەیەک وەکوو ئەوەی کە لە حەڵەب، غوتەی ڕۆژهەڵاتی و ڕەقە هەبوو، دروست بێت.

کاربونی زیادی کرد: دۆخی ژیان بۆ ئاوارەکان و بنەماڵە میواندارەکان ئێستا زۆر ئەستەمە بە تایبەت ئەوەی کە لە کەمپی کاتی ئاوارەکان، دەستپێڕاگەیشتن بە بنەڕەتری ترین پیداویستییەکان ئەستەمە.

بەرپرسی ناوچەیی ئەو ڕێکخراوە مرۆدۆستانە زیادی کرد: توند بوونەوەی پێکدادانەکان لە ناوچەی بەربڵاوی ئەدلەب جێ بەجێ کردنی هەزار یا پیدەچێت سەدان هەزار مرۆڤی بە دواوە بێت. خەڵکی سڤیلێک کە هەڵدێن ئەبێ هەر وەکوو ئەوانە کە ئەمێننەوە لە هێرشەکان بپارێزرێن. کەسانێک کە شوێنی ژیانی خۆیان بە جێ دەهێڵن ئەبێ ئیمکاناتی دەرمانی، خۆراک و ئاو و تەندروستیان هەبێت.

کاربونی لە درێژەدا وتی: کومیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور داوای پارێزەری لە بریندارەکان، نەخۆشەکان، پرسێنێلی دەرمان، فریا کەوتن و ژێرخانە زەروورەکان بۆ مانەوەی مرۆڤەکان- وەکوو ئیمکاناتی پزیشکی، قوتابخانە، دامەزراوەکانی ئاو، نانەواخانەکان و زەوییە کشتوکاڵییەکان- لە هەموو کاتەکان و بە پێی مافی نێودەوڵەتی مرۆڤدۆستانە دەکات.

ناوبراو لە کۆتاییدا جەختی کرد کە بنکە مرۆڤدۆستانەکان ئەبێ ئیزنی چالاکیان هەبێت. ئەو بنکانە پێویستە دەستیان بگاتە ئەو شوێنانەی کە شەڕیانه تێدایە تا بتوانن یارمەتی خەڵک بدەن و فریایان کەون. یارمەتییە مرۆدۆستانەکان ئەبێ بە شێوەی ڕێکوپێک و بە بێ هیچ پێش مەرجێک بگاتە تەواوی خاوەن پێداویستییەکان.

News Code 21468

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha