ئه‌مریکا دەستێوەردان له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق دەکات

وته‌بێژی حزبوڵای عێراق ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌مریکا له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک وه‌زیرانێکە که‌ بە خواستی واشنتۆن بێت ده‌ستێوه‌ردان ده‌کات.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ مه‌یادین، محه‌مه‌د مه‌حیا، وته‌بێژی حزبوڵای عێراق وتی: ئه‌مریکا هه‌وڵ ده‌دات تاکوو سه‌رۆک وه‌زیرانێک بۆ عێراق بچێته‌ سه‌ر کار که‌ هه‌ماهه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ سیاسته‌کانی. مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ کێ ببێته‌ سه‌رۆک وه‌زیران.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا زیادی کرد: ئه‌مریکا هه‌وڵ ده‌دات تاکوو هاوپه‌یمانی نێوان فه‌تح و سائیرون له‌ عێراق ساز نه‌بێت. هیچ ئاسته‌نگێک نییه‌ له‌ نێوان ئه‌م دوو هاوپه‌یمانییه‌. ئه‌مریکا ناتوانێت به‌ر به‌م هاوپه‌یمانییه‌ بگرێت.

مه‌حیا جه‌ختی کرد: ئه‌مریکا نابێت هێزی خه‌ڵکی عێراق تاقی بکاته‌وه‌. بڕێک له‌ نوێنه‌ره‌کانی عێراق بۆ باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا بانگهێشت کراون، ئه‌مه‌ش بۆ کاریگه‌ری له‌ سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی و سه‌ربازی عێراقه‌. ئه‌مریکا هه‌وڵ ده‌دات هه‌رکه‌س دژی داعش شه‌ڕ بکات سزای بدات، واشنتۆن هه‌وڵ ده‌دات له‌ ڕێگه‌ی عێراقه‌وه‌ ئێران گه‌ماڕۆ بدات.

News Code 21315

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =