بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە حوڕییەت، پۆلیسی تورکیا دوو گومان لێکراوی دیکەی لە پەیوەندی لە گەڵ دەسترێژیی حەوتەی ڕابردوو بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە دەستگیر کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی پۆلیسی تورکیا، دوای دەستگیر کرانی ئەو دوو کەسە، ژمارەی گومان لێکراوانی دەستگیر کراوی دۆسیەی بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا گەیشتە ٤ کەس.
شایانی باسە، هەواڵدەریی ئانادۆلو ٢٩ی گەلاوێژی ئەوساڵ لە هەواڵێکی بە پەلەدا لە دەستگیر کرانی گۆمان لێکراوی دەسترێژی بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تورکیا هەواڵی دا.
بە وتەیە شایەدانی نزیکی ڕووداوەکە ئەو دەسترێژییە لە ناو ئۆتۆمبیلێکی سپی ڕەنگ بەرەو باڵوێزخانەی ئەمریکا ئەنجام دراوە و بەر لەوەی کەس بتوانێ ژمارەی ئۆتۆمبیلەکە هەڵگرێت، ئۆتۆمبیلی هێرشبەران بۆی دەرچووە.
پەیوەندیی تورکیا و ئەمریکا لە مانگی ڕابردۆوە تەشەنەی سەندووە و دەوڵەتی تورکیا، واشنتۆن بە هۆکاری سەرەکیی قەیرانی ئابووری ئەو وڵاتە دەزانێت.
بۆچوونی ئێوە