بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە چالاکییە هاوپەیوەندەکان لە گەڵ شەڕی دژی بە تیرۆریزم لە ماوەی ئەم حەوتەیەدا، ڕایگەیاند: ٤٠ تیرۆریست لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنگەلی هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە کوژران.
لە ڕاپۆرتی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادا هاتووە: لەم ماوەیەدا ٢ هەزار و ٣٣١ ئۆپەراسیۆن لە لایەن هێزە تایبەتییەکانی ژاندرما، هێزە تایبەتییەکانی پۆلیس، هێزە کۆماندۆکانی ژاندرما و هەروەها هێزەکانی زەوینی و ئاسمانیی سوپای تورکیا ئەنجام دراوە.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕاشیگەیاند: لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنگەلی ئەنجام دراوە ٢٩٧ کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپی پەکەکە، ٢٢١ کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی لە فەتۆ، ٢٨ کەسی ئەندامی داعش و ٦ کەسیش بە تۆمەتی ئەندامێتی و یارمەتیدانی گرووپگەلی چەپ و ٢٢٢ کەس لە پەیوەندی لە گەڵ کۆچی ناڕێک و پێک دەستگیر کراون.
بۆچوونی ئێوە