به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، محه‌مه‌د حه‌سه‌ن عه‌لی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سووریای دیموکرات سه‌باره‌ت به ڕاده‌ست کردنی هه‌ندێک ناوچه‌ی باکووری سووریا به ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی وتی: شتی وا ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه. هه‌ندێک که‌س ده‌یانه‌وێت ڕای گشتی به‌لاڕێدا ببه‌ن، به‌ڵام هیچ ڕێککه‌وتنێک له سه‌ر کۆنتڕۆڵ کردنی ناوچه ئازاد کراوه‌کان ئه‌نجام نادرێت.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه هه‌میشه جه‌ختمان له‌سه‌ر ڕێکاری گفتوگۆی نێوخۆیی بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی سووریا کردووه. له‌وه‌ته‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و ڤیلادیمیر پووتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا ئاماده‌یی خۆیان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هێزی سووریای دیموکرات ده‌ربڕیوه، هه‌ر دوو لا سه‌باره‌ت به پرسه پێوه‌ندیداره‌کان به خزمه‌تگوزاری گشتی له ناوچه ئازاد کراوه‌کان و ڕێکخستنی وێزگه‌ی کاره‌بای به‌نداوی ته‌بقا که پێداویستییه‌کی خه‌ڵکه گفتوگۆیان کردووه.
ئه‌م به‌رپرسه کورده ئاماژه‌ی دا: ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریاش هه‌ندێک یاسای تایبه‌ت به فه‌رمانگه خۆجێییه‌کانی سووریای پێشنیار کردووه و بڕیاری داوه تا ئه‌و کاته‌ی له ڕووی کردارییه‌وه به ڕێکارێک ده‌گه‌ن گفتوگۆ دوو لایه‌نه‌کان درێژه‌ی هه‌بێت. دوو لایه‌ن لیژنه‌یه‌کی هاوبه‌شیان بۆ به‌دوادا چوونی کاروباری به‌نداوی ته‌بقا و خزمه‌تگوزاری گشتی و ته‌ندروستی پێکهێناوه که هێشتا سه‌رقاڵی گفتوگۆن.
حه‌سه‌ن عه‌لی له کۆتایدا سه‌باره‌ت به عه‌فرین وتی: هه‌ر دوو لا هێزه‌کانی تورکیا به هێزێکی داگیرکا‌ر ده‌زانن و له داهاتووی ناوچه‌کانی سووریادا هیچ پێگه‌یه‌ک بۆ تورکیا دانانن. ئازاد کردنی عه‌فرینیش به‌شێکی گرنگ له دانوستانه‌کان له‌گه‌ڵ دیمەشقە.
بۆچوونی ئێوە