به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلنەشرە، ڕێکخراوی لێبوردەیی نێونەتەوەیی لە میانەی ڕاگەیەندراوێک ئاماژەی دا: هاوپەیمانی دژە داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بە پێی پێویست ڕێکاری باشی بۆ پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل لە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕەقە لەبەر نەگرتووە.
لە درێژەی ئەم ڕاگەیەندراوە هاتووە: هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژە داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لە بەرانبەر کوژرانی خەڵکی سڤیل لە ئەستۆ نەگرتووە.
هەروەها هاتووە: هاوپەیمانی دژە داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لێکۆڵینەوەی پێویستی سەبارەت بە ڕاپۆرتە بڵاو کراوەکان لەبارەی کوژرانی خەڵکی سڤیل لە سووریای ئەنجام نەداوە.
شایانی باسە کە تەنیا لە یەکێک لە هێرشەکانی هاوپەیمانی دژە داعش بۆ سەر خوێندنگەی ناوچەی مەنسوورە لە ڕەقە لانی کەم ٤۰ کەسی سڤیل کوژران.
Your Comment