به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کاناڵی هه‌واڵی مه‌یادین له زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار ڕایگه‌یاند که ڕێککه‌وتنی باش و بنه‌ڕه‌تی له نێوان لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و فه‌تح له‌گه‌ڵ حزبی دیموکڕاتی کوردستان به ده‌ست هاتووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، کاناڵی مه‌یادین ڕایگه‌یاندووه که دوای دیداری نێوان لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و فه‌تح له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حزبی دموکڕات ڕێککه‌وتنی سه‌ره‌کی و گرنگ به ده‌ست هاتووه.
شایانی باسه که ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو لیستی فه‌تح به سه‌رۆکایه‌تی هادی عامری و له‌گه‌ڵ لێژنه‌یه‌ک له لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆکایه‌تی نوری مالکی سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان کرد بوو تاکوو سه‌باره‌ت به پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی داهاتوو، دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه کوردییه‌کان بکه‌ن.
Your Comment