به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لعه‌هد، سه‌رچاوه ڕووسییه‌کان ڕایانگه‌یاند: سوپای سووریا له حاڵی شه‌ڕی قورس له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستییه‌کان له باشووری ئه‌م وڵاته‌یه که چه‌کی پیشکه‌وتووی ئه‌مریکایی و ئیسڕائیلیان پێیه.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌مه له حاڵێک دایه که سوپای سووریا به په‌له شارۆچکه‌کانی ده‌ورووبه‌ری ده‌رعای کۆنترۆڵ کردووه و ده‌ستکه‌وتی سه‌ربازی باشی به ده‌ست هێناوه.
سه‌رچاوه سورییه‌کان زیادیان کرد: سوپای سووریا به سه‌ر به‌شێکی زۆری ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌رعا ده‌ستی گرتووه و ته‌نیا شارۆچکه‌کانی سه‌یدا، سه‌یبه، مهیازین و نه‌عیمه ماون ئازاد بن.
هاکات فڕۆکه و تۆپخانه‌کانی سوپای سووریا بنکه‌ی تیرۆریسته‌کان له شارۆچکه‌کانی سه‌یدا، سه‌یبه، مهیازین و نه‌عیمه به خه‌ستی بۆردمان ده‌که‌ن.
دوێنێ سوپای سووریا توانی گوندی که‌حیل له‌م ناوچه‌یه‌ش ئازاد بکات.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه ڕووسییه‌کان ڕایانگه‌یاندووه که زیاتر له ۳۰ گوند و شارۆچکه له باشووری سووریا ته‌ڤڵی پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا بوون.
Your Comment