بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی پێنج شەممە لە ئاھەنگی کردنەوەی کەرتی دووھەمی پاڵاوگەی ئەستێرەی کەنداوی فارس وەکوو گەورەترین پاڵاوگەی شلەکی گازیی جیھان لە بەندەر عەباسی باشووری ئێران، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لەو بڕگە مێژووییە ھەرەگرینگانەیە کە دەبێ بەگژ ھەڕەشەی دوژمندا بچینەوە و لە بەرامبەریدا بوەستین و بیکەین بە ھەل.
سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە وڵاتەکمان لە سای دەسەڵاتی هێزی چەکداری لە ناوچەدا ئاسایشێکی بێ هاوتای هەیە، ڕایگەیاند: ئاسایش و پێگەی ستراتژیکی ئێران گەلێک گرینگە و بە ھەڵسەنگاندنی ڕەوشتی ئێستای جیھان لە گەڵ بڕێک لە وڵاتانی ناوچەکە و تەنانەت بڕێک لە وڵاتانی باشووری کەنداوی فارس بەو ئەنجامە دەگەین کە دۆخی ئێران گەلێک باشترە.
جەختیشی کرد: گەمارۆ و بایکۆتەکان دژواریی و سەخڵەتی زۆریان بۆ خەڵکی بە دواوەیە، بەڵام لە هەمان کاتدا دەتوانێ دەرفەتێکی گەورە بێت بۆ داهێنان، پێشکەوتن، بەرهەم هێنان و شانازی خولقاندن هەمبەر بە دەسەڵاتە زلهێزەکانی جیهانی.
ڕۆحانی ڕاشیگەیاند: سەرکردەی وڵاتێکی باشووری کەنداوی فارس دەیگێڕاوە کە ساڵانە ٩ ملیارد دۆلار پارە دەدەینە ئەمریکا بۆ ئامادە بوونی لە ناوچەکەدا، تەنیا بۆ ئەوەی کە لە ئاراستەی مۆڵ درانی ھێزەکانی و دابین کردنی بەرژەوەندییە ناڕەواکانی لە ناوچەکەدا بڕێک وڵاتان تاڵان بکات.
سەرۆکی ھێزی بەڕێوەبەرایەتیی وڵات، ئاماژەی بە ھەنگاوگەلی دژە ئێرانیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و کشانەوەی ئەو وڵاتە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی (بەرجام) کرد و وتی: ئەوانەی وا لەو وڵاتەدا ھاتوونەتە سەر کار، پابەندی ھیچ نین و ھیچ پەیمانێک بە لایانەوە بایەخی نییە.
ناوبراو بە دەربڕینی ئەوەی کە نیوەی جەماوەری ئەمریکا لە حکوومەتەکەیان و کۆشکی سپی ناڕازین، بیری هێنایەوە: دەبێ خەرجێکی زیاتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاری دزێوانەی دوژمنان داتاشین و بە خۆڕاگری لە بەرامبەر پیلانی دوژمنان، لە بەرامبەر خواستی گەلی ئێراندا بیانپڕوکێنین.
سەرۆک کۆمار وتیشی: کاتێک دوژمن لە بەرامبەرمان دەوەستێت و دەیەوێ شکۆی گەل بێنێتە خوارێ، دەبێ هەموو کێشەکانمان وەلاوە بنێین. ئێمە قۆناغگەلێکی زۆر دژوارمان لە سەرەتای شۆڕشەوە تا ئێستا تێپەڕاندووە.
ڕۆحانی بە داکۆکی لەوەی کە ئەمڕۆ رۆژی تاقیکاریی خوداییە، ڕایگەیاند: دەڵێن لە داهاتوودا دۆخەکە دژوارتر دەبێت. ئایا دەبێ خۆمان بدۆڕێنین و یەکتری تۆمەتبار بکەین؟ لە ٥ ساڵی ڕابردوودا بەرهەم هێنانی بەنزینی ئێمە لە سەدا ٤٥ زیادی کردووە کە ئەوە دەسکەوتی هەوڵی بێ وچانی کرێکاران، ئەندازیاران، پلان داڕێژەران و کەسانێکە کە لەم گەرمایەدا هەوڵ دەدەن و ئێمە شانازیان پێوە دەکەین.
ئاماژەی بەوەش دا: گەنجترین هێزەکان لە پاڵاوگەی ئەستێرەدا چالاکن و ئەوە جێی شانازییە. ئەی بۆ ناهومێدی و بێ هیوایی پەرە پێ دەدەن. ئایا دەبێ تەسلیم بین و دەست هەڵپێکین یان ئەوەی کە بوەستین و دەستی یەکتری بگرین.
ناوبراو ئاماژەی بە ڕادەست کردنی پشکی دەزگاگەلی گشتی و دەوڵەتی کرد و ڕاشیگەیاند: ئەستێرەی کەنداوی فارس یەکێکە لەو بنکە ئابووریانەی کە ئەگەر پشکەکانی بخرێتە بازاڕەوە لە یەک کاتژمێردا تەواو پشکەکانی دەفرۆشرێت. دەزگاگەلی حکوومەت و دەسەڵات، دەزگاگەلی گشتی و هێزی چەکداری هەر وەک لە دانیشتنی ئابووریی سەرۆکانی سێ دەزگادا جەختی لێ کرا، دەبێ پشکی گشتیان ئاراستە بکەن.
سەرۆک کۆمار لە کۆتاییدا وتیشی: یەکێک لەو ناوەند و دەزگایانە کە دەتوانێ لە کۆمەڵگادا سەرمایە ڕابکێشیت، وەزارەتی نەوتە. ئەمڕۆ دەتوانین سەرمایەدانەرییەکی بەربڵاومان لە بەرهەم هێنانی کۆمپانیاگەلی ناوخۆییدا هەبێت.
Your Comment