به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، سوپای تورکیا پاگه‌نده‌ی کرد که به هۆی هێرشه ئاسمانییه‌کانی ئه‌م وڵاته له ڕۆژی هه‌ینی بۆ سه‌ر شاخه‌کانی قه‌ندیل له باکووری عێراق ۳۵ هێزی په‌که‌که کوژراون.
هه‌ر له‌مباره‌وه، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیاش ڕۆژی شه‌مه ڕایگه‌یاند که فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رپرسانی په‌که‌که‌یان له قه‌ندیل کردووه‌ته ئامانج و له‌م کۆبوونه‌وه زۆربه‌یان کوژراون.
به‌م حاڵه‌شه‌وه، سوپای تورکیا له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی خۆی به ڕوونی ئاماژه‌ی نه‌داوه که ئایا هێرشه‌کان بۆ سه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی په‌که‌که بووه یان نا.
شایانی باسه که سوپای تورکیا هێرشه‌کانی خۆی بۆ سه‌ر شاخه‌کانی قه‌ندیل چڕتر کردووه‌ته‌وه، ئه‌م ناوچه‌یه ده‌که‌وێته سنووره‌کانی نێوان ئێران و عێراق و تورکیا له سه‌ر ئه‌م بڕوایه که قه‌ندیل بنکه‌ی سه‌ره‌کی پارتی کرێکارانی کوردستانه که ده‌بێت خاپوور بکرێت.
بۆچوونی ئێوە