به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه نیوز، عه‌بدولسه‌تار به‌یره‌قدار، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادی عێراق ڕایگه‌یاند که ۲۰ که‌س به تۆمه‌تی به‌شداری کردن له ته‌قینه‌وه‌کانی شارۆچکه‌ی سه‌در ده‌ستگیر کراون که لانی که‌م ۱۰ که‌س به‌م هۆیه‌وه کوژران و ۱۹ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
ئه‌و زیادی کرد که به هۆی ئاگر که‌وتنه‌وه‌ی هه‌نبانه‌ی سه‌ندووقه‌کانی ده‌نگدان ۶ که‌س ده‌ستگیر بوون و له‌مباره‌وه لێکۆڵینه‌وه‌کان درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌م به‌رپرسه عێراقییه جه‌ختی کرد: دادگای باڵای عێراق کاریگه‌ری هێچ لایه‌نێکی له سه‌ر نییه و مۆڵه‌تیش به که‌س نادات که ده‌ستێوه‌ردان له کار و باریدا بکات و ته‌نیا له چوارچێوه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق کار ده‌کات.
به‌یره‌قدار ئاماژه‌ی دا که لێکۆڵینه‌وه‌کان سه‌باره‌ت به ساخته‌کاری له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن درێژه‌ی هه‌یه و هه‌موو تانه‌کان به وردی به‌دواداچوونی بۆ ده‌که‌ین.
Your Comment