به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری سووریا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کاناڵی ئه‌لعاله‌م ڕایگه‌یاند که په‌یوه‌ندی نێوان سووریا و ئێران ۴۰ ساڵه به باشی درێژه‌ی هه‌یه و شتێکی نوێ نییه و ئه‌م په‌یوه‌ندییه بۆ هه‌ر دوولا ستراتیژیکه.
ئه‌و سه‌باره‌ت به کشانه‌وه‌ی ئێران له باشووری سووریا ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل وتی: وه‌ک وتم په‌یوه‌ندی ئێران و سووریا ستراتیژیکه و ڕووداوه‌کانی باسوور ناتوانێت کاریگه‌ری له سه‌ر بێت، ئه‌وه‌ی وتراوه داواکاری ئیسڕائیلییه‌کانه که گیریان به ده‌ست ئێرانه‌وه خواردووه، ئه‌مه‌ش به ئامانجی دروست کردنی به‌ره‌یه‌ک له دژی ئێران له ئاستی جیهان ئه‌نجام ده‌بێت. ئێمه ئه‌گه‌ر بڕیارێک سه‌باره‌ت به ئێران بده‌ین له‌گه‌ڵ خودی ئێرانییه‌کان قسه ده‌که‌ین و په‌یوه‌ندییه‌کانمان قوربانی گه‌مه‌ی سیاسی جیهانی ناکه‌ین.
به‌شار ئه‌سه‌د له وڵامی ئه‌م پرسیاره که عه‌ره‌بستان ئاماده‌یه تاکوو له پێناوی کشانه‌وه‌ی ئێران له سووریا یارمه‌تی باشی دیمەشق بدات، وتی: وه‌ک وتم ئێمه ئه‌م په‌یوه‌ندییه ناکه‌ینه قوربانی هێچ شتێک و نرخی نییه، وڵاتانی وه‌ک عه‌ره‌بستان به ده‌یان جار ڕایانگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ر ئێران له سووریا بکشێته‌وه ئاماده‌ی یارمه‌تی دانی ده‌میشقن و سووریاش بۆ حاڵه‌تی سه‌ره‌تا ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه بۆ ئێمه شتێکی ڕه‌ت کراوه‌یه.
ئه‌سه‌د سه‌باره‌ت به ڕۆڵی ئێران له سووریا وتیشی : وشه‌ی ڕاێژکار مانایه‌کی به‌ربڵاوی هه‌یه کاتێک ئێمه په‌یوه‌ندی زۆر و سه‌ربازیمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، له کاتی شه‌ڕ وشه‌ی ڕاوێژکار ده‌بێته هێزی سه‌ربازی. بێ گومان ڕاوێژکارانی ئێران له سووریا‌ن، هه‌روه‌ها هێزه خۆبه‌خشه‌کانی ئێران له سووریا‌ن که فه‌رمانده‌کانیان کۆنترۆڵیان ده‌که‌ن. که‌واته ئێران بۆ به‌رگری له سووریا شه‌ڕی کردووه و خوێنی داوه. به‌ڵام هیچ یه‌کینه‌یه‌کی فه‌رمی ئێران له سووریادا نین.
زیادیشی کرد: ئێمه هه‌م له ئێرانییه‌کان و هه‌م له ڕووسه‌کانیش به یاسایی داوامان کردووه که له سووریا ئاماده بن چون پێویستمان به یارمه‌تی ئه‌م وڵاتانه بوو و ئێرانیش وڵامی ئه‌رێنی دایه‌وه. پێویست بووه ڕووسه‌کان بنکه‌ی سه‌ربازیان له سووریا ببێت به‌ڵام ئێران پێویستی به‌م کاره نه‌بووه و هه‌ر بۆیه ئێران له سووریا بنکه‌ی سه‌ربازی نییه.
سه‌رۆک کۆماری سووریا سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره بۆچی سه‌ردانی ڕووسیا کردووه به‌ڵام ئاماده نییه سه‌ردانی ئێران بکات، وتی: له ڕاستیدا له چه‌ند مانگ به‌ر له ئێستاوه به‌رنامه‌ی دیدار له ئێرانم هه‌بوو، که دوا که‌وت، نه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ڵوەشابێته‌وه. له‌مباره‌وه هیچ کێشه‌یه‌ک نییه و به‌زوویی که ئاسته‌نگه‌کان لاببرێت له یه‌که‌م ده‌رفه‌ت سه‌ردانی ئێران ده‌که‌م.
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌باره‌ت به حزبوڵاش له سووریا وتی: له سووریا هاوپه‌یمانی ئێران و دیمەشق و ڕووسیا هه‌یه، به هاتنی حزبوڵا ئه‌م هاوپه‌یمانییه بووه ۴ قۆڵی به‌ڵام له ئاستی جیهانی حزبوڵا وڵات نییه و باسی ناکرێت. به‌م حاڵه‌شه‌وه هێزه‌کانی حزبوڵا ڕۆڵی سه‌ره‌کیان له شه‌ڕی سووریا بووه و هه‌رکات تیرۆر له‌ناو بچێت بوونی ئێران و حزبوڵاش گرنگی له سووریا نامێنێت و ئه‌گه‌ر هه‌ر کات ئێمه داوا بکه‌ین ده‌کشێنه‌وه. جارێ زووه له‌مباره‌وه قسه بکه‌ین.
بۆچوونی ئێوە