AP ١٣٩٧ جۆزەردان ٢٢ ١٣:٤١

پاش دیداری سەنگاپوور؛

ترامپ: دانیشتنێکی زۆر باش بوو / کیم: جیهان شایەدی گۆڕانکارییەکی بێ وێنە دەبێت

ترامپ: دانیشتنێکی زۆر باش بوو / کیم: جیهان شایەدی گۆڕانکارییەکی بێ وێنە دەبێت

سەرۆک کۆماری ئەمریکا دیداری خۆی لە گەڵ رێبەری کۆریای باکوور زۆر باش وەسف کرد و لایەنی بەرامبەریش وتی لایەنەکان بڕیاریان داوە کە بە واژۆکردنی بەڵگەیەکی هاوبەش، لە ڕابردوو تێپەڕێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە SNN، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا و کیم جۆنگ ئۆن رێبەری کۆریای باکوور چەند کاتژمێر لەوە پێش لە شوێنی دیدارەکەیان چوونە دەرێ.

لە گەڵ کۆتایی ئەو دیدارە هەستیارە، ترامپ لە وەڵامی هەواڵنێران وتی: هەموو شتێک زۆر باش دەچێتە پێش. دیدارەکە زۆر باش بووە و پێشکەوتنگەلێک مسۆگەر بووە کە زۆر ئیجابین. تەنانەت لە چاوەروانیەکان سەرتر بووە و لە باڵاترین ئاستی مومکین دەرکەوتین.

ناوبراو بە بێ ئاماژە بە ناوەڕۆکی بەڵگەیەک کە بڕیارە لە نێوان لایەنەکان واژۆ بکرێت، وتی: چەک داماڵینی ناڤۆکی کۆریای باکوور لە خێراترین زەمانی مومکین دەست پێدەکات.

ترامپ هەروەها لە دۆستایەتی نێوان خۆی و کیم جۆنگ ئۆن لەو دانیشتنە هەواڵی دا و وتی: بە دڵنیاییەوە رێبەری کۆریای باکوور بانگهێشتی واشنتۆن و کۆشکی سپی دەکەین.

هاوکات کیم جۆنگ ئۆن ڕایگەیاند: جیهان شایەدی گۆڕانکارییەکی مەزنە و ئێمە بڕیاریان داوە بە واژۆکردنی بەڵگەی هاوبەش، لە ڕابردوو تێپەڕێین.

شایانی باسە، ئەوی دوای ئەو دانیشتنە سەرنجی هەواڵنێرانی ڕاکێشا ڕاوێژی ترامپ بوو کە ماوەیەک لەوە پێش بە "پیاوی مووشەکی" ناوی لە کیم دەبرد، بەڵام ئێستا وەک دانوستانکەری زیرەک، زۆر هوشیار، لێهاتوو و دۆستداری یەکجار زۆری وڵاتەکەی دەیناسێنێت.

News Code 19490

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha