به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی ئیداره‌ی گشتی گومرۆکه‌کانی کوردستان، هه‌نارده کردنی زیاتر له ۸۵ له سه‌دی که‌ل و په‌له‌کان له کوردستان له سنووری باشماخه‌وه ئه‌نجام ده‌بێت، له دوو مانگی ڕابردوو باشماخ ۱۱مین سنووری ئێران بووه که زیاترین که‌ل و په‌لی لێوه هه‌نارده کراوه.
زیاترین که‌ل و په‌لی هه‌نارده کراو خوارده‌مه‌نی بووه که ۷۰ له سه‌دی له خۆ گرتووه. زۆرترین که‌لی و په‌لی هه‌نارده کراویش بریتین له سه‌وزه، میوه، گوێره‌که‌ی نێر و که‌ل و په‌لی بیناسازی.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که ده‌وڵه‌تی ئێران ماوه‌ی دوو ساڵه یارمه‌تی بۆ هه‌نارده کردنی که‌ل و په‌لی ناوخۆیی دیاری کردووه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی هه‌نارده کردن له سه‌رتانسه‌ری ئێران.
هه‌روه‌ها هاورده کردنی که‌ل و په‌ل له‌م دوو مانگه که‌می کردووه، به پێی ئاماره‌کان ۷۵ له سه‌د هاورده کردن له میانه‌ی ۲ مانگی ڕابردوو به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو که‌می کردووه.
زیاترین که‌ل و په‌لی هاورده‌کراویش ئامێری میکانیکی و پاشماوه‌ی پلاستیکی و به‌رهه‌مه کیمیاییه‌کان بووه.
هه‌روه‌ها له‌م دوو مانگه‌دا ۳۰۸ هه‌زار تۆن که‌ل و په‌ل به بایه‌خی ۷۱۵ میلیۆن له باشماخه‌وه تڕانزیت کراوه که به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو ۳۵ له سه‌د به‌رز بووه‌ته‌وه.
Your Comment