دابڕانی لیستی سەدر و مالکی لە یەکتر ڕەت دەکرێتەوە

نوێنەری لیستی دەوڵەتی یاسا لە پارلمانی عێراق ڕەتی کرەوە کە پیوەندیان لەگەڵ سەدرییەکان داپڕابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی ئەلمەعلومە، عەبدۆڵا نائلی، نوێنەری لیستی دەوڵەتی یاسا لە پارلمانی عێراق وتی: لیستی دەوڵەتی یاسا هیچ لاریەکی بۆ دانوستان لەگەڵ هەموو حزبە عێراقییەکان نییە، بە تایبەت لەگەڵ لیستی سائیرون بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر.

ئەم کەسایەتییە عێراقییە زیادی کرد: دەنگۆی پەیوەندی نەبوون لە نێوان ئێمە و لیستی سائیرون هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە و ئەمە لێدانی ڕۆژنامەوانییە.

وتیشی: هەروەها هیچ ڕێککەوتنێکی شاراوە لە نێوان ئەندامانی لیستی دەوڵەتی یاسا بوونی نییە ئەگەر شتی وەها ببوایەت بە خەڵکمان ڕادەگەیاند.

News Code 19131

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =