بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە pukmedia، لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی نیشتمانی وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: وه‌فدی باڵای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێر و به ئه‌ندامێتی رزگار عه‌لی، خالید شوانی، فریاد ره‌واندزی و سه‌عدون فه‌یلی، ئەوڕۆ گەیشتنە بەغدا.
كاروان یاروه‌یس ڕوونیشكردەوە: به‌رنامه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی له گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق به تایبه‌تی لیسته براوه‌كان لەوڕۆوە ده‌ست پێ ده‌كات.
ناوبراو بە ئاماژە بە دیدار و گفتوگۆی ئەو وەفدە لە گەڵ موقتەدا سەدری سەرۆکی ڕەوتی سەدر و هاوپەیمانیی سائێرۆن، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، عەمار حەکیم، نووری مالیکی و ئوسامە نەجیفی و ڕەوتە سیاسییەکانی دیکەی عێراق لە میانەی سەفەرەکەیان بۆ بەغدا، زیادی کرد: برِیاره سه‌ردانه‌كه دوو رۆژ بخایه‌نێت و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیش له‌باره‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی ھه‌ڵبژاردن و گفتوگۆكان بۆ پێكھێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق ده‌ست پێ بكات.
Your Comment