مه‌جید قیهدارپوور له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری مێر ئاماژه‌ی به دۆخی نه‌خۆشه‌کان کرد و وتی: خواردنی قارچکی کێوی بووه‌ته هۆی ژه‌هراوی بوونی ۱۰ که‌س و هه‌موویان بۆ نه‌خۆشخانه‌کان گوازراونه‌ته‌وه.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م ژماره‌یه که زۆربه‌یان خه‌ڵکی شاری بیجاڕن ئاشنایان له‌گه‌ڵ جۆری قارچکی ژه‌هراوی نه‌بووه و بێ ئه‌وه‌ی بزانن چ جۆرێکی خوارده‌مه‌نییه و خواردوویانه و ژه‌هراوی بوون.
قهیدارپوور جه‌ختی کرد: هیچ شێوازێکی تایبه‌ت بوونی نییه تاکوو تێبگه‌ین چ جۆره قارچکێک ژه‌هراوییه یان نا، قارچکی ژه‌هراوی زیاتر کاریگه‌ری له سه‌ر جەرگی مرۆڤ ده‌بێت و ئه‌گه‌ر زۆریش بخورێت ده‌بێته هۆی مردنی مرۆڤه‌کان.
ئه‌و زیادی کرد: بڕێک لایان وایه ئه‌گه‌ر قارچکی ژه‌هراوی له ئاو و خوێدا بخه‌وێنن یان ئه‌وه‌ی زۆر بیکوڵێنن ئه‌وه ژه‌هره‌که‌ی ده‌چێت به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵه‌یه و دروست نییه.
به‌رپرسی ناوه‌ندی ته‌ندروستی بیجاڕ جه‌ختی کرد: به خه‌ڵک ڕایده‌گه‌یه‌نین که به هیچ له‌ونێک قارچکی کێوی و ژه‌هراوی نه‌خۆن و له جێگه‌ی ئه‌مانه قارچکی کارگه‌کان بخۆن که به‌رهه‌می جوتیارانه چون ئه‌مانه به دڵنیاییه‌وه بێ کێشه‌ن.
Your Comment